ناس کورد-
لەدوای نزیکەی هەفتەیەک لە تۆمارنەکردنی هیچ حاڵەتێک، وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنای لە دهۆک ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشکرد، توشبووەکە پزیشکێکی پسپۆڕە.
،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا".
،
ئاماژە بەوەشکراوە، توشبووەکە پزیشکێکی پسپۆڕە کە پیاوێکی تەمەن 46 ساڵە و دانیشتووی شاری دهۆکە.
،
ئەمە لەاکاتێکدایە، ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە و دوێنێش لە دهۆک ئاهەنگی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا گێڕدرا.
،
لە ئێستادا کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (338) تووشبوو، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (304) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.