ناس کورد-
بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە سبەینێوە شۆفێرانی تاکسی بە چەند مەرجێک دەتوانن لەناو سنوری شارەکاندا کار بکەن.
،
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: " له سبەینێ هەینی 24ی 4ی 2020ـه‌وه به چه‌ند مه‌رجێك رێگه دەدرێت لەناو شارەکان تاکسییەکان کار بکەن، بەڵام ئه‌و رێنماییانه ته‌نها بۆ كاركردنی تاكسییه و هێشتا رێگه به كاركردنی مینی پاس و پاسه‌كان نه‌دراوه".
،
مه‌رجه‌كانی وەزارەتی گواستنەوە بۆ شۆفێرانی تاکسی:
،
- ده‌بێت شۆفێران ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن.
،
- ته‌نها رێگه به هه‌ڵگرتنی دوو سه‌رنشین ده‌درێت و ده‌بێت له كوشنی دواوه دابنشین.
،
- هیچ شۆفێرێك بۆی نییه هاتوچۆ به سه‌رنشینان بكات ئه‌گه‌ر سه‌رنشینان ماسك و ده‌ستكێش به‌كارنه‌هێنن.
،
- كاركردنی تاكسی به شێوه‌ی تاك و جووت ده‌بێت به پێی رۆژه‌كانی مانگ. بۆ نموونه له رۆژانی جووت واتا رۆژی 24ی مانگ ژماره جووته (كۆتایی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل) و رۆژه تاكه‌كانیش ژماره تاكه‌كان ده‌توانن كار بكه‌ن.
،
- هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان به رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێت.
،
- شۆفێری تاكسی ده‌بێت به مادده‌ی پاككه‌ره‌وه ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پاك بكاته‌وه.
،
- ده‌بێت شۆفێران هه‌ر چوار جامی تاكسییه‌كانیان تا نیوه بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا له‌بار بوو.