ناس کورد-
ئەنتۆنیۆ گۆتریش، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، هەرچەندە ڤایرۆسی كۆرۆنا جیاوازی لەنێوان خەڵكیدا ناكات، بەڵام كاریگەرییەكانی دەتوانێت دەرفەت بداتە دەستی چەند وڵاتێكەوە بۆ ئەوەی بڕیاری سەركوتكەرانە لەدژی میلەتەكانیان بدەن.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانێت بیانوو بداتە دەستی زۆرێک لە حکومەتەکان بۆ ئەوەی بڕیار و ڕێوشوێنی سەركوتكەرانە كە پەیوەندەی بەبەرەنگاری كۆرۆناوە نەبێت لەدژی میلەتەكانیان ئەنجام بدەن.
.
سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری ئەوەشیداوە كۆرۆنا ڕیسكێكی لەگەڵدایە كە قەیرانەكەی بۆ قەیرانی مافەكانی مرۆڤ بگۆڕێت.
.
گۆتریش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، دەبێت مافەكانی مرۆڤ لەم قۆناغەدا لەگرتنەبەری ڕێوشوێنەكان بەسەلامەتی تەندروستی پشتگوێ نەخرێن و جێ بەجێ بكرێن.
.
وتەكانی ئەو بەرپرسە باڵایەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەكاتێكدایە، بڕیار و گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی ژمارەیەك لەوڵاتانی دونیا و ناوچەكە بۆ بەرەنگاری كۆرۆنا ناڕەزایەتی لێكەوتووەتەوە و عێراق و هەرێمی كوردستانیش لەو ناڕەزایەتیانە بەدەر نەبووە.
.
ئەمڕۆش ژمارەیەك لەمامۆستایانی ئاینی شاری سلێمانی لەخۆپیشاندانێكدا ئەوەیان ڕاگەیاند، نەكردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان بابەتێكی سیاسیە و پەیوەندی بەململانێی حزبی و نەدانی موچەوە هەیە و پەیوەندی بەكۆرۆناوە نیە.
.