گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەئەمریكا یەكەم حاڵەتی توشبونی ئاژەڵی ماڵی بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار کرا

2020.04.23 - 14:56
App store icon Play store icon Play store icon
لەئەمریكا یەكەم حاڵەتی توشبونی ئاژەڵی ماڵی بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار کرا

 

ناس کورد- 

بەرپرسانی تەندروستی ئەمریكا جەخت لەوە دەكەنەوە كە هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نیە بۆ ئەوەی ئاژەڵانی ماڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ مرۆڤ بگوێزنەوە، بەڵام لەهەمان كاتدا بەپێی زانیاری چەند دەزگایەكی پەیوەندیدار لەسەر ئاستی جیهان چەند حاڵەتێكی توشبوونی ئاژەڵانی ماڵی بەكۆرۆنا تۆمار كراوە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوو پشیلە لەنیویۆرك وەكو یەكەمین ئاژەڵی ماڵی بەپێی پشكنینەكانیان ئەوە سەلماوە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

.

ناوەندی بەرەنگاری نەخۆشی و خۆپارێزی ئەمریكا دەڵێت، ئەو دوو پشیلەیە كە لەدوو ناوچەی جیاوازی ویلایەتی نیویۆركن تووشی كێشەی كۆئەندامی هەناسەدان بوون و چاوەڕێ دەكرێت چاكببنەوە.

.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێدەچێت ئەو دوو پشیلەیە لە خاوەنەكانیانەوە یاخود دراوسێی خاوەنەكانیانەوە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێتن.

.

ئەنتۆنی فاوشی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نەتەوەیی بۆ نەخۆشیە هەستیاری و گوێزراوەكانی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، دەكرێت ئاژەڵانی ماڵیش بەشێوەیەكی گشتی تووشی پەتاكە ببن، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نیە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەئاژەڵانی ماڵیەوە بۆ مرۆڤ.

.

بەپێی ڕاپۆرتی دەزگا پزیشكیەكان، ژمارەیەكی كەمی ئاژەڵی ماڵی نەبێت لەسەر ئاستی جیهان ئیدی ئاژەڵانی ماڵی بەشێوەیەكی بەرفراوان تووشی كۆرۆنا نەبوون.

.

دەزگایەكی ڤێتەرنەری ئەمریكاش توشبوونی پشیلەیەكی لە شاری هۆنگ كۆنگی چین سەلماندوە بێ ئەوەی نیشانەكانی لەسەر دەربكەوێت و باسى لەوەشكردووە پشیلەیەك لەبەلجیكا دوای توشبوونی بەكۆرۆنا لەماوەی 9 ڕۆژدا چاكبووەتەوە.

.

كۆمەڵەیەكی ئاژەڵپارێزی كێوی ئەمریكاش دەڵێت، بەپێى چەند پشكنینێك كە ئەنجامیانداوە دەركەوتووە 5 پڵنگ و 3 شێر لەباخچەی ئاژەڵانەكەیاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون بەڵام پڵنگەكان هیچ نیشانەیەكی كۆكەیان پێوە دیار نەبووە.

.