گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێك: تا كۆتایی 2020 موچەی فەرمانبەران دابینكراوە و سەلامەتە

2020.04.23 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێك: تا كۆتایی 2020 موچەی فەرمانبەران دابینكراوە و سەلامەتە

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایگەیاند، تا تا كۆتایی ساڵی 2020 موچەی فەرمانبەران دابینكراوە و سەلامەتە بەڵام كابینەی نوێ ڕوبەڕوی ئاڵنگاری دەبێتەوە و دەبێت پشت بەداهاتی ناوخۆ ببەستێت.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەسمە بەسیم، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هێزە عێراقیەكان لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، سیاسەتی دارایی پەیوەست بەموچەی فەرمانبەرانەوە تاوەكو كۆتایی 2020 دابینكراوە و سەلامەتە، بەڵام كابینەی نوێ ڕوبەڕوی ئاڵنگاری گەورە دەبێتەوە تایبەت بەسیاسەتی نوێى داراییەوە و بەشێوەیەكی گشتی پشت بەداهاتی ناوخۆ دەبەستێت".

.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەتی فیدراڵ ئەركێتی چەند ڕێوشوێنیك بگرێتە بەر بۆ ئامادە كردنی بودجەی ئیتحیادی بۆ چەند ساڵی داهاتوو كە بەشێوەیەكی گشتی پشت ببەستێت بە ئابوری عێراق.

.

بەپێی كارنامەكەی مستەفا كازمی ، كاندیدی ڕاسپێدراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، چارەسەركردنی قەیرانی دارایی یەكێكە لەئەركە لەپێشینەكانی بەتایبەت لەئێستادا قەیرانەكە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و كۆرۆناوە سەریهەڵداوە.

.

پێشتریش چەند جارێك دەنگۆی پاشەكەوتكردنی بڕێك لەموچەی فەرمانبەرانی عێراق بەهۆی قەیرانی داراییەوە بڵاوكرایەوە، بەڵام حكومەتی عێراق سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە و دڵنیایی ئەوەشیداوە هەوڵی چارەسەركردنی قەیرانەكە دەدەن و دەست نابەن بۆ موچەی فەرمانبەرانی عێراق.

.