گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن مرۆڤ دەتوانێت بەرگری لەشی بەهێزبکات دژ بە کۆرۆنا و پەتاکانی تر؟

2020.04.23 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن مرۆڤ دەتوانێت بەرگری لەشی بەهێزبکات دژ بە کۆرۆنا و پەتاکانی تر؟

 

ناس کورد-

خەوتن لەکاتی خۆیدا، خۆراکى بە سود، وەرزش و ئارامبوونەوەی مێشک، هەموو ئەمانە ئەو کۆڵەکە گرنگانەن کە زانایان و پزیشکانی  جیهان بەهەندی دەزانن بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەموو پەتاکانی تر.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "سی.ئێن.بی.سی"ئەمریکی، لە 25% بۆ 50%ى توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خۆیان نازانن کە توشی پەتاکە بوون، چونکە نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرناکەوێت.   

.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاریگەرییەکانی ڤایرۆسەکە لە کەسێکەو بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، ئەوەش پەیوەندی بەچەند هۆکارێکەوە هەیە وەک تەمەن، دۆخی تەندروستی وجینی کەسەکە و شێوازی مامەڵەکردنی جەستەی لەگەڵ پەتاکەدا.

.

هاوکات، ستیڤن تاکەر، زانای ئەمریکی پسپۆڕ لە زانستی ئاوسابووەکان، دەڵێت :"باشترین ڕێگە کە دەبێت مرۆڤ بیگرێتە بەر بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەشی، خەوتنە لەکاتی خۆیدا".

.

تاکەر، ئەوەی ڕوونکردوەتەوە  "تەندروستی مرۆڤ لەسەر چوار کۆڵەکەی گرنگ بەندە ئەوەش،  وەرزشکردن، خواردنی خۆراکى تەندروست و بە سود، ئارامی مێشک و دەرون وخەوتن بە شێوەیەکی باش و لەکاتی خۆیدا".

.

ئەو زانا ئەمریکییە، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو کەسانەی کە بەشێوەیەکی کتوپڕ تەندروستیان تێکدەچێت هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سیستمی بەرگری لەشیان بەشێوەیەکی ڕادەبەدەر مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسەکاندا دەکات".

.

تاکەر، دەڵێت "لە بواری پزیشکیدا شتێک هەیە پێدەڵێن ( باهۆزەکانی سیتۆکین)  هەرکات لەشی مرۆڤ دووچاری ڤایرۆسەکان بووە ئەوا سیستمی بەرگری لەش ڕژێنی سیتۆکین دەرژێنێتە جەستەی مرۆڤەوە بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر ئەو خانانەی کە توشی ڤایرۆسەکە بوون، هەر کات مرۆڤ بە شێوەیەکی باش نەنووستبێت ئەوا ئەو ڕژێنە بە شێوەیەکی ڕادەبەدر کاردەکات و هێرش دەکاتە سەر ئەو خانانەشی کە ساغن و توشی ڤایرۆسەکە نەبوون، ئەوەش وادەکات شڵەژان و کێشەی تەندروستی سەخت بۆ کەسی توشبوو دروست بێت".

.

  تاکەر، ئاماژەی بەوەشکردووە، ژیانی سەردەمانەی مرۆڤ، نەخەوتن و مانەوەی شەوانە تاکاتێکی درەنگ، بەسەربردنی کات لەسەر ئامێرە ئەلکترۆنییەکان وتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە کارهێنانی  زۆری ماددەی کافائین، هەموو ئەمانە بەشێوەیەکی نەرێنی کاردانەوەی خراپیان دەبێت لەسەر دۆخی تەندروستی مرۆڤ و لاوازکردنی سیستمی بەرگری لەش.  

.