ناس کورد-
دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی ڕەوانەكردنی مانگی دەستكردی ئێرانی بۆ بۆشاییەكانی ئاسمان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، بەدواداچونیان بۆ كردووە، ئەو كارە تەنها بۆ پیشاندانی تەلەفزیۆنە و كەس باوەڕ بەوە ناكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەى بەوە کرد :"زۆر نزیكین لەئێرانەوە و چاودێرییان دەكەین، لەخۆشیان زیاتر لەبارەی كارووبارەكانیانەوە دەزانین".
.
تڕەمپ لەسەر مانگی دەستكردی نوری سوپای پاسداران ڕوونیكردەوە:" دەزانم دەیەوێت بفڕێت، ئێمە زۆر لەنزیكەوە بەدواداچوونمان بۆ كرد، دەڵێن تەنها بۆ تەلەفزیۆنە، كەسێك هەیە باوەڕ بەوە بكات..؟"
.
وتەكاتی تڕەمپ دوای ئەوە هات، دوێنێ (چوار شەممە، 22ی نیسانی 2020)، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەمین مانگی دەستکردی ئێرانی بەناوی نور ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە و بە سەرکەوتویی لە خولگەى 425 کیلۆمەتری زەویدا جێگەی گرتووە".
.