ناس کورد-
لیژنەیەكی تایبەتمەندی حكومەتی چین ڕایگەیاند، تا دوێنێ 22 ی نیسان لەناوەوەی چینەوە تەنها 10 حاڵەتی توشبوون بەكۆرۆنا تۆمار كراوە ئەوەش لە 30 حاڵەتەوە بۆ ئەو ژمارەیە دابەزیوە و ئاماژەى بەوە کرد ژمارەی توشبووانی دەرەوەش دابەزیوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات داواکارێکى گشتی كۆمارییەكانی ویلایەتی میزۆری ئەمریکاش بەتۆمەتی زیانی مرۆیی و ئابوری بەهۆی پەتای كۆرۆناوە سكاڵای لەدژی چین تۆمار كرد.
.
لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین رونیکردەوە، 6 حاڵەتی توشبوونی نوێ تۆمار كراوە كە لەدەرەوەی چینەوە هاتوون و بەوەش لەڕۆژی ڕابردودا توشبووان گەیشتووەتە 23 حاڵەت.
.
بەگوێرەى راپۆرتى لیژنەکە، ژمارەی ئەو توشبووانەی كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن و هیچ نیشانەیەكیان تێدا دەرنەکەوتووە 27 حاڵەتە دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو 42 حاڵەتی لەو شێوەیە تۆمار كراوە.
.
بەوەش ژمارەی توشبووان لەچین گەیشتووەتە 82 هەزار و 798 كەس بەڵام ژمارەی گیانلەدەستدان گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە و لەژمارەی 46 هەزار و 32 حاڵەتی گیانلەدەستداندا وەستاوە.
.
پێشتر لەلایەن ویلایەتی میزۆری ئەمریكاوە سكاڵایەكی یاسایی لەدژی چین تۆمار کرا بەتۆمەتی شاردنەوەی مەترسییەكانی پەتاكە و هۆكاری گەیاندنی زیانی ئابوری مرۆیی كە ناتوانرێت قەرەبوو بكرێتەوە بەو ویلایەتە و جیهان، ئەو كارەش توڕەیى پەكینی بەدوای خۆیدا هێنا.
.
سكاڵاكەى ویلایەتەکەى ئەمریکا جۆری مەدەنیە و لەلایەن ئەریك شمیسی داواكاری گشتی كۆمارییەكان لەو ویلایەتەدا تۆمار كراوە و حكومەتی چین و بەرپرسانی حزبی شیوعی چینی و بەرپرسانی دامودەزگاكانی چین كراونەتە ئامانج.
.
ناوەڕۆكی سكاڵاكە تایبەتە بە شاردنەوەی زانیارییە گرنگەكان لەكاتی بڵاوبونەوەی پەتاكە و دەستگیركردنی ئەوانەی زانیارییان لەبارەیەوە بڵاوكردووەتەوە هەروەها نكۆڵیكردن لەبڵاوبونەوەی ئەو پەتایە.
.