گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى جيهانى: كۆرۆنا ماوەيەكى زۆر لەگەڵمان دەمێنێتەوە

2020.04.23 - 08:45
تەندروستى جيهانى: كۆرۆنا ماوەيەكى زۆر لەگەڵمان دەمێنێتەوە

ناس کورد-

تيدروس ئەدهانۆم گيبريسوس، سەرۆکى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى رایگەیاند، زۆرينەى دەوڵەتانى جيهان هێشتا لە قۆناغەكانى سەرەتاى بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنان، زۆرينەى دانيشتوانى جيهان ئەگەرى توشبونيان هەيە. 

.

 

تيدروس ئەدهانۆم لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانى ڤيديۆييدا ئاماژەى بەوە کرد "ڕێگەيەكى درێژمان لەبەردەمدايە، ئەم ڤايرۆسە بۆ ماوەيەكى درێژ لەگەڵماندا دەبێت".

.

ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى ئەوەى بڵاوكردبوەوە، كە حاڵەتى لەناكاوى جيهانى سەبارەت بە ڤايرۆسى كۆرۆناى لە كاتێكى گونجاودا ڕاگەياند، ئەوەش دەرفەتى لەبەردەم دەوڵەتاندا دروستكرد كە ئامادەكارى بكەن و پلانى بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسەكە داڕێژن.

.

سەرۆكى ڕێكخراوەكە باسى لەوەشكردوە، پێمان وايە لە كاتێكى گونجاودا بارودۆخى لەناكاومان ڕاگەياند كە 30\1\2020 بوو دەوڵەتانى جيهان كاتيان زۆر لەبەردەستدابوو بۆ بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسەكە.

.

پێشتريش "جۆن بارسا" هەڵسوڕێنەرى كارەكانى ئيدارەى ئەمریکا بۆ گەسەپێدانى نێودەوڵەتى وتبوى، ئەمريكا هەڵسەنگاندن بۆ ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى دەكات بۆ ئەوەى بزانين كە كارەكانى بەباشى دەكات ياخود نا، ئەمەش لەكاتێكدايە پێشتر دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئەريكا هاوکارى ماددى وڵاتەكەى بۆ ڕێكخراوەكە بڕى بوو.

.

بارسا باسى لەوەشكردبوو، هەروەها واشنتۆن بۆ هاوبەشى جێگرەوە دەگەڕێت دوور لە ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى بۆ ڕاپەڕاندنى ئەركەكانى وەك گشتگيركردن، بەشێك لە هەڵسەنگاندنەكانى ئەمريكاش لەسەر ئەوەيە كە تا چەند هاوبەشى نوێ بەردەست دەبێت.

.

هەر لەو بارەيەوە "مايك پۆمپيۆ" وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا ڕايگەياند، واشنتۆن لەو بڕوایەدايە حزبى شيوعى دەسەڵاتدارى چين لەكاتێكى گونجاودا ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە ئاگادار نەكردوەتەوە، هەروەها زانيارى ئەوەى نەداوە كە ڤايرۆسەكە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و ئەوەشى بۆ ماوەى يەك مانگ شاردۆتەوە تا ڤايرۆسەكە گەيشتوەتە سەرجەم هەرێمەكانى چين.

.