گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد زانیارى لەبارەى بریندارانى تەقەکانى ئەمشەوى زاخۆ بڵاودەکاتەوە

2020.04.22 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد زانیارى لەبارەى بریندارانى تەقەکانى ئەمشەوى زاخۆ بڵاودەکاتەوە

 

ناس کورد- مەتین عیسا

بەهۆى تەقەى خۆشى و هەڕەمەکییەوە لە شارۆچکەى زاخۆ سێ هاووڵاتى برینداربوون و نەخۆشخانەى زاخۆ لەبارەى دۆخى بریندارەکانەوە زانیارى نوێ بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمیر عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی زاخۆ بە ناس کوردی راگەیاند "ئەمشەو  سێ کەس گەیەندرانە نەخۆشخانەی زاخۆ کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە هەبووە و بە وتەی کەسوکاریان بەهۆی تەقەی خۆشی بریندار بوون ".

.

ئەمیر عەلی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "دوان لە بریندارەکان لە رەگەزی مێن و تەمەنی یەکێکیان 38 ساڵە و ئەوى تریان 63 ساڵە و هەرچى بریندارى سێیەمە لە ڕەگەزی نێرە و تەمەنی 50 ساڵە".

.

بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی زاخۆ رونیکردەوە "برینەکانیان سوکە و مەترسییان لەسەر نییە".

.

برینداربونی ئەو سێ هاووڵاتیە لەکاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای زاخۆ سەرکەوتن بەسەر  ڤایرۆسی کۆڕۆنادا ڕاگەیەندرا و بەهۆیەوە بەشێک لە هاووڵاتیان تەقەی خۆشییان کرد.

.