ناس کورد-
ڤايرۆسى كۆرۆنا دەگاتە نێو كارمەندانى تەندروستى توركيا و تائێستا نزيكەى 3500 پزيشك و كارمەند توشبوون و 26کارمەندى تریش گيانيان لەدەستداوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
يەكێتى پزيشكانى توركيا لەبەياننامەيەكدا ئاماژەيان بەوەداوە، تائێشتا 3474 ئەندامى كەرتى تەندروستى لە توركيا توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا COVID-19 بوون لەوانەش 1307 پزيشكن، هەروەها 24 كەسيش گيانيان لەدەستداوە كە 14 يان پزيشكن.
.
تائێستا نزيكەى 99 هەزار توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا تۆمار كراوەو 2376 كەسيش گيانيان لەدەستداوە، كە نزيكەى نيوەيان لە شارى ئيستانبوڵن و ئەو شارە زەرەرمەندترين شارى توركيايە.
.
يەكێتى پزيشكانى توركيا باسى لەوەشكردوە، زۆرينەى ئەو كارمەندانەى كەرتى تەندروستى كە توشبون لە شارى ئيستانبوڵن، كە گەورەترین شارى توركيايە و نزيكەى 19 مليۆن كەسى تێدا دەژى.
.
بڕيارە سبەينێ 5 شەممە مانەوەى ناچارى لە ماڵەوە لە 31 شارى توركيا بەسەر هەموو دانيشتواندا بسەپێنرێت و ماوەى 4 ڕۆژ بەردەوام بێت، ئەوەش بە ئامانجى كۆنترۆڵكردنى بڵاوبونەوەى زياترى ڤايرۆسەكە.
.
دواى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بەشێوەيەكى خێرا دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە بڕيارى جياكردنەوەى شارەكانيان لەيەكتریدا، هەروەها بەتەمەنەكان ئەوانەى لە 65 ساڵ بەرەو سەرەوەن و ئەوانەى نەخۆشى درێژخايەنيان هەيە و ئەوانەشى تەمەنيان لەخوار 20 ساڵيەوەيە چەند هەفتەيەك مانەوەى ناچاريان لەماڵەكانياندا بەسەردا سەپێنراوە.
.