گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا؛ زیاتر لە دوو ملیۆن فەرمانبەر ناچارى وەرگرتنى مۆڵەتى بێمووچە بوون

2020.04.22 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا؛ زیاتر لە دوو ملیۆن فەرمانبەر ناچارى وەرگرتنى مۆڵەتى بێمووچە بوون

 

ناس کورد-

وەزیری دارایی بەریتانیا ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی لە ماوەی دوو ڕۆژدا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا مۆڵەتی بێ موچەیان داوەتە زیاتر لە دوو ملیۆن فەرمانبەر، حکومەتیش ڕێژەیەکی زۆری موچەکانیان دەگرێتە ئەستۆ.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 22ى نیسانی 2020) ڕیچی سۆناک، وەزیری دارایی بەریتانیا ڕایگەیاند "کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی لە ڕۆژی (دووشەمە) ی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ چوارشەمە زیاتر لە دوو ملیۆن فەرمانبەریان بە موڵەتی بێ موچە ناردوەتە ماڵەوە ئەوەش بە هۆی کاریگەرییەکانی پەتاى کۆرۆناوە".

.

ئەو وەزیرە بەریتانییە، ئەوەی ڕوونکردوەتە، ئەو ڕێکارانەی کە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی گرتوویانەتە بەر لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەیەکی حکومەتی بەریتانیادایە کە لە ڕێگەوە حکومەت بەڵێنی داو لە 80%ی موچەی ئەو فەرمانبەرانە دابین بکات".

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت هەموو کۆمپانیاکانی بەریتانیا تا کۆتایی ئەم مانگە ببن بەبەشێک لەو بەرنامە حکومییە بۆ ئەوەی سود لە بەخشینەکانی حکومەت وەرگرن بە مەبەستی پێدانی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە نێردراونەتە ماڵەوە.

.

هاوکات بەپێى پێشبینیەکانی حکومەتی بەریتانیا، بەردەوامبوونی قەیرانی کۆرۆناو کاریگەرییەکانی لەسەر کایە ئابورییەکانی ئەو وڵاتە وادەکات ئەو بەرنامە حکومیەی کە بەریتانیا پەیڕەوی دەکات تەنها بتوانێت لە 30%ی موچەی هێزی کارکردنی وڵاتەکەی ڕووماڵ بکات.

.

 بە گوێرەی داتاکانی نووسینگەی سەرژمێری بەریتانیا، لەئێستادا زیاتر لە 133 هەزار کەس گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون و زیاتر لە 18 هەزار کەسیش بەهۆی توشبوونیان بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.

.

 ئەوەشخراوەتە ڕوو، ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە "ئینگلتەرا و وێلز" لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەڵکشانێکی زۆری بەخۆیەوە دیوە، زۆربەی توشبووەکانیش سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکردووە بەشێکی زۆریان لە ماڵەکانی خۆیان یان لە خانەی بەساڵاچوانان گیانیان لەدەستداوە.

.