گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆکى ئەمریکاى دایەوە

2020.04.22 - 21:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆکى ئەمریکاى دایەوە

 

ناس کورد-

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕایگەیاند، لە بری ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی تێکشکاندنی بەلەمە سەربازییەکانی ئێران بکات لە ئاوەکانی کەنداو، باشتر وایە ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ ڕزگارکردنی سەربازەکانی لە پەتای کۆرۆنا چڕبکاتەوە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (چوارشەممە،22ى نیسانى 2020) ئەبو فەزڵ شەکەرچی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی" ئەسنا"ى ئێران ڕایگەیاند " لە بری ئەوەی ئەمریکا کەشوفش بکات و هەڕەشەی تێکشکاندنی بەلەمە سەربازییەکانی ئێران بکات، باشتر وایە هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ ڕزگارکردنی سەربازەکانی لە پەتای کۆرۆنا".

.

 لێدوانەکەی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ (چوارشەممە) دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد بەووندی وەڵامی هەموو هەڵسوکەوتی شەڕپێ فڕوشتنی بەلەمە سەربازییەکانی ئێران بدەنەوە لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی".

.

 15ى ئەم مانگە، کەشتیگەلی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی، ڕایگەیاند "یازدە بەلەمی سەربازی ئێرانی زۆر لە کەشتییەکانیان نزیکبووەنەتەوە و بە شێوەیەکی بێزارکەرانە تەشقەڵەیان بە هێزە دەریاییەکانیان کردوە".

 .