گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێمى كوردستان و وەقفى سونى عێراق هەينيان كرد بە يەكەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان

2020.04.22 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمى كوردستان و وەقفى سونى عێراق هەينيان كرد بە يەكەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان

 

ناس کورد-

 

ليژنەى بينينى مانگ لە وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايينى هەرێمى كوردستان و وەقفى سونى لە عێراق ڕۆژى هەينيان وەك يەكەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزانى پيرۆز دیاری کرد.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ليژنەى بينينى مانگ لە وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاينى هەرێمى كوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەمڕۆ (چوارشەممە) ليژنەكە بەمەبەستى دياریكردنى يەكەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان كۆبوەتەوە".

.

ئەوەش هاتوە، بە بەڵگە شەرعيەكانى بينينى مانگ و هەماهەنگى لەگەڵ ئەندامانى ليژنەكانى تايبەت بە بينينى مانگ لەسەر ئاستى هەموو پاڕێزگاكانى هەرێمى كوردستان، وە لەبەر نەبونى بەڵگەى شەرعى پێويست  دەركەوتوە كە مانگ لە ئاسمانى هەرێمى كوردستاندا نەبينراوە.

.

رونيشكراوەتەوە، بۆيە ليژنەى باڵاى بينينى مانگ ڕايدەگەيەنێت سبەينێ (پێنجشەممە 23\4\2020) تەواوكەرى مانگى شەعبانە، دوو سبەى (هەينى، 24\4\2020) يەكەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزانى پيرۆزى ساڵى 1441 ى كۆچيە.

.

لاى خۆشيەوە وەقفى سونى لە عێراق لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا ڕايگەياندوە، بەهۆى نەبونى هيچ بەڵگەيەك بۆ بينينى مانگ سبەینێ (پێنجشەممە) تەواوكەرى مانگى شەعبانە و ڕۆژى (هەينى) دەبێتە يەكەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان.

.

ڕونيشكراوەتەوە، ليژنەى فەتواى هەندێك لە دەوڵەتانى ئيسلامى ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە چاودێرى بينينى مانگيان كردوە، بەڵام هەندێك دەوڵەتى تر ئێواەرى ڕۆژى پێنجشەممە چاودێرى دەكەن.

.