ناس کورد-
پاش ڕووداوی شەڕپێ فڕۆشتن و تەشقەڵەپێکردنی بەلەمە سەربازییەکانی ئێران بە کەشتییەکی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە هێزی سەربازی وڵاتەکەی کرد وەڵامی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە بدەنەوە و بەلەمە سەربازییەکانی ئێران تێکبشکێنن.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوای ئەوەی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاند، بەسەركەوتویی مانگێكی دەستكردیان ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كردوە کە بۆ لە مەودوا دەتوانن بە شێوەیەکی بەرفراوانتر پڕۆسەی زانیاری و هەواڵگریی ئێران دەستەبەر بکەن و مانگهکەش لهژێر سهرپهرشتی بهرپرسانی باڵای سوپای پاسداران بهناوی "نور" لهڕێگهی موشهكێكی جۆری "قاسد"ەوه ڕهوانه كراوه.
.
هەر دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندراوەکەی سوپای پاسدارانی ئێران، دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە سوپای ئەمریکا کرد بەووندی وەڵامی هەر دەستدرێژییەک و تەشقەڵەپێکردنێکی ئێران لە ئاوەکانی کەنداو بدەنەوە.
.
ئەگەرچی تائێستا دڵنیایی نەدراوە لە سەرکەوتنی پڕۆسەی ڕەوانەکردنی ئەو مانگە دەستکردەی ئێران بۆ بۆشاییەکانی ئاسمان، بەڵام پڕۆسەکە تاڕادەیەکی زۆر ترسی لەلای شارەزایانى سەربازی و بواری تەکنەلۆژیاى ئەمریکا دروستکردووە، بە وپێیەی ئەگەری هەیە ئێران بتوانێت بە تایبەتی پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتومی لەساڵی 2018 موشەکی بالستی و دوورمەودا بەرهەمبهێنێت.
.
ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو، کەشتیگەلی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی، ڕایگەیاند "یازدە بەلەمی سەربازی ئێران بە شێوەیەکی بێزارکەر زۆر لە کەشتییەکانیان نزیکبووەنەتەوە و شەرپێ فڕۆشتن و تەشقەڵەپێکردنێکی زۆریان ئەنجامداوە".
.