گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حكومەتى عێراق: دەنگۆى كەمكردنەوەى موچە و پاشەكەوت دورە لە راستيەوە

2020.04.22 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
حكومەتى عێراق: دەنگۆى كەمكردنەوەى موچە و پاشەكەوت دورە لە راستيەوە

 

ناس کورد- 

ئەميندارێتى ئەنجومەنى وەزيرانى عێراق، سەرجەم ئەو دەنگۆيانە رەتدەكاتەوە كە باس لە گۆڕينى سيستمى ئێستاى موچە و كەمكردنەوەى ياخود پاشەكەوتى ناچارى دەكەن.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەميندارێتيەكە لە راگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، ئەو لێدوانانە رەتدەكەينەوە كە باس لە گۆڕينى سيستمى ئێستاى موچە دەكەن، ياخود باس لە كەمكردنەوەى موچە يان پاشەكەوتى ناچارى دەكەن.

.

ئەمنيدارێتى ئەنجومەنى وەزيرانى عێراق داواش لە دەزگاكانى راگەياندن و پێگە هەواڵيەكان دەكات كە بۆ هەواڵ و زانيارى و راگەیەندراو بگەڕێنەوە بۆ ئەكاونتە فەرميەكانى ئەميندارێتيەكە، ئەويش لە پێگەى فەرمى ياخود تۆڕە كۆمەڵايەتيەكانەوە.

.

راگەیەندراوەکە دواى ئەوە دێت، لە چەند ڕۆژى رابردودا چەندين دەنگۆ و لێدوان لە ميدياكان و تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بڵاوكرانەوە كە باس لەوە دەكەن، بەهۆ دابەزينى زۆرى نرخى نەوت حكومەتى عێراق پەنا دەباتە بەر كەمكردنەوەى موچەى فەرمانبەران ياخود پاشەكەوتى ناچارى موچە.

.

لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كرۆناوە نرخى نەوتى خاو وردە وردە دەستى كرد بە دابەزين ئەوەش بەهۆى داخرانى جيهان و وەستانى زۆربەى كارگەكان كە بەهۆيانەوە خواست لەسەر نەوت كەمبويەوە، بەڵام لە چەند ڕۆژى ڕابردودا نرخى نەوت هاڕەى كرد و زۆرينەى نرخەكەى لەدەستدا، ئەوەش زيانى زۆر گەورە لە ئابورى ئەو وڵاتانە دەدات كە سەرچاوەى داهاتيان پشتى بە فرۆشتنى نەوت بەستوە بەتايبەتى عێراق.

.