گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەندراوى حکومەتى هەرێم لەبارەى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەرانەوە

2020.04.22 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى حکومەتى هەرێم لەبارەى دواکەوتنى موچەى فەرمانبەرانەوە

 

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هۆکارى دواکەوتنى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى رونکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد "دواکەوتنى موچە لەدەرەوەى ویستى حکومەتى هەرێمە".

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەندراوەکەى حکومەتى هەرێمدا کە لە بارەى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران بڵاوکراوەتەوە هاتووە "دواکەوتنی مووچەش لە دەرەوەی ویستی حکومەتی هەرێمە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لێکەوتە داراییەکانی دابەزینی نرخی نەوت  و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا کە تەواوی جیهانی گرتووەتەوە ، ئەمە سەرەڕای دواکەوتنی تەمویلی بەشە مووچەی هەرێم لەلایەن بەغداوە".

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەى لەپێناوی پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان بڕیاردرا کە دەرگای مزگەوت و کڵێسا و شوێنەکانی دیکەی عیبادەت بەداخراوی بمێنێتەوە ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن.

.

 

هەر لەبارەى بابەتى مووچە و شایستە داراییەکان بە گوێرەى راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران داواى لە حکومەتی فیدراڵی عێراق کردووە پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر بە هەرێم و مافە دەستوورییەکانی جێبەجێ بکات و لە بەارمبەریشدا هەرێمی کوردستان ئامادەیە پابەندییە دەستووریەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی فیدڕاڵی بەجێبهێنێت.

.

لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ئەنجامى سەردانەکەى وەفدى هەرێم بۆ بەغدا کراوە و تیایدا هاتووە "پاشان گفتوگۆ دەربارەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی 19-21ی نیسانی 2020 بۆ بەغدا کرا و ئاماژە بەوەدرا کە گفتوگۆکردن لە گەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بەردەوامە بۆ ناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، لە هەمانکاتیشدا حکومەتی هەرێم پابەند بوونی خۆی دووپات دەکاتەوە  بەو لەیەکتێگەیشتنە هاوبەشەی کە لە کۆتایی 2019 لە گەڵ وەزارەتەکانی نەوت و دارایی و پلاندانانی عێراق ئەنجامیدا لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2020 کە هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی ئیلتیزامی نەوتی خۆیی لە بەرامبەر دابینکردنی شایستە داراییەکانی وەک لەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشە هاتووە".

.