گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی فڕۆشتنی ماسکی چینی لە بازاڕەکان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

2020.04.22 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی لەبارەی فڕۆشتنی ماسکی چینی لە بازاڕەکان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە


ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی فڕۆشتنی ئەو ماسکە چینییانە بڵاوکردەوە کە بەدیاری لەلایەن ئەو وڵاتەوە دراوە بە هەرێمی کوردستان.
.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوە کراوە "دوابەدوای بڵاوبوونەی هەواڵی فرۆشتنی ماسکی چینی لە بازارەکان ماوەیەکە وا پێشاندراوە گوایە ئەم هاوکاریانەن کە ولاتی چین پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردووە، دوای بەدواداچوون دەرکەوت تا ئێستا هیچ جۆرێك لەو ماسکانەی کە لە بازاردا هەیە وەكو هاوکاری لە وڵاتی چین وەرنەگیراوە".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "لەهەمان کاتدا نەك تەنها ماسك بەڵکو جۆرەها پێداویستی و ئامێرەکانی پزیشکی جۆری چینی لە بازاڕدا دەستدەکەوێت و لەلایەن جۆرەها کۆمپانیا بۆ بازرگانی پێداویستی پزیشکی ئەم بابەتانە لە وڵاتی چین بەردەوام دەهێندرێتە کوردستان و عێراق و جیهانیش بۆ فرۆشتنەوەی لە بازارەکان".
.
لە رونکردنەوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوە کراوە کە "کونسولخانەی وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ جۆرێکی ماسك و پێداویستی پزیشکی و هاوکاریەکانیان کەوتبێتە بازار".
.
وەزارەتی تەندروستی رونیدەکاتەوە "لێرەدا وەکو وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم جۆرە نوسین و هەواڵانە وێرای ڕەتکردنەوەمان، پەرۆشی چەواشەکردنی هاوڵاتیان و ڕای گشتین".
.
داواش لە هاووڵاتیان دەکەن باوەڕ بەم جۆرە پڕوپاگەندانە نەکەن و نەبنە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە و ڕای گشتیش دڵنیا دەکەنەوە کەوا هەر دیاردەیەکی لەو جۆرە لە هەرشوێنێك ڕووبدات ڕێکاری توندی یاسایی دەگیرێتە بەر هەرکەسێك ئەنجامی بدات.

.