گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژن و پێاوێکى بەریتانی هیچیان لەبارەى کۆرۆناوە نەبیستووە و ئاگایان لی نەبووە

2020.04.22 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
ژن و پێاوێکى بەریتانی هیچیان لەبارەى کۆرۆناوە نەبیستووە و ئاگایان لی نەبووە

ناس کورد-

ساڵى 2017 ئیلینا و ڕییان ئۆزبۆرنی هاوسەری دواى ئەوەى دەست لە پیشەکەیان هەڵدەگرن بڕیاردەدەن بە بەلەمە بچوکەکەیان دەستبکەن بە گەشت و گەڕان بە ناوچە گەشتیارییەکانى جیهاندا، پێش سەرهەڵدانى کۆرۆناش دەستیانپێکرد و ئاگادارى وردەکارییەکانى ڕوداوەکە نابن کە جیهانیى سەرقاڵ کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

تۆڕى هەواڵى بى بى سى بەریتانی بڵاوىکردەوە، ئەو ژن و پیاوە دەستیانکردووە بە گەشتێکى دەریاوانیى دور و درێژچەند ساڵێک لەپێش سەرهەڵدانى کۆرۆناوە، چەندین رووبەری وڵاتانیان بڕیوە، مەرجى ئەوەشیان لەگەڵ خێزانەکانیاندا کردووە، پەیوەندیەکانیان تەنها بۆ هەواڵى باش بێت نەک هەواڵى خراپ.

.

ئیلینا دەڵێت: "مانگى شوبات گوێمان لێ بوو کە ڤایرۆسێک لە چین سەریهەڵداوە، بەڵام زانیارییەکان کەم و سنورداربوون و لەو باوەڕەدابووین کاتێک دەگەینە دەریاى کاریبى لە دەوروبەرى 25 ڕۆژێکدا ئیدى ئەوکات هەموو شتێک کۆتایى هاتووە."

.

ئەو دوو هاوسەرە کە لە شارى مانچستەرى بەریتانیا دەژین لەڕێگەى زەریاى ئەتڵەسیەوە بەرەو دەریاى کاریبى دەستیان بە گەشتەکەیان کردووە کاتێ کە کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە بەجیهاندا و بێ ئەوەى ئاگادارى ئەوە بن.

.

دواى گەیشتنیان بە دەریاکە لەڕێگەى نامەى مۆبایلەکانیانەوە ئاماژەى داخستنى سنورەکانى دورگەکەیان پێدەگات و دواتر ئەوەیان بۆ دەردەکەوێت کە جیهان تووشى پەتایەک بووە پێشتر نەیانزانیووە.

.

ناچار ژن و پیاوەکە ڕووى بەلەمەکەیان بەرەو گرینادا دەچەرخێنن، بەڵام لەبەر ئەوەى ئیلینا هاوڵاتى ئیتاڵیە لە دورگەکەدا هۆشدارى ئەوەی دەدرێتى ڕەنگە ڕێگەى نەدەن بچێتە ئەو ناوچەیە، بەڵام بەخت یاوەرى دەبێت بەهۆى ئامێرى جى پێ ئێسى سەر بەلەمەکەیانەوە ئەوە بۆ بەرپرسان دەردەکەوێت چەند مانگێکە نەچووەتە ئیتاڵیا.

.

دواتر دەتوانن مێژووى دەستپێکردنى گەشتەکەیان بسەلمێنن کە ماوەى 25 ڕۆژە بەهۆى گەشتى دەریاییەوە دابڕاون و پاش ئەوە ڕێگەیان دەدرێت لە وشکاییەکان لابدەن.

.

دواى ئەو ڕوداوە ئیلینا و ڕیان لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاکەوە کاریگەریان بۆ سەر خێزانەکانیان نەدەزانى، دواتر ئەوەیان پێوترا کە ناوچەى لۆمباردیا شوێنى لەدایکبوونى ئیلینا بووەتە ناوەندى بڵاوبوونەوەى پەتاکە بە وڵاتانى ئەوروپادا.

.

ئێستا ئیلینا و ڕیان لەسانت فنستنى ناوچەى کاریبى ماونەتەوە، دەیانەوێت پیش وەرزى هەڵکردنى گەردەلول لە مانگى حوزەیراندا درێژە بەگەشتەکەیان بدەن و سەرجەم ناوچەى دەریاى کاریبى بگەڕێن.