ناس کورد-
گەورەترین توێژینەوە لەبارەى دەرمانى مەلاریا کە زۆرێک لە پزیشکان وەکو چارەسەرێکى چاوەڕوانکراو بۆ کۆرۆنا وەسفى دەکەن و ترەمپیش پشتیوانیکردووە، ئاشکرایردووە کە ئەو دەرمانە سودێکى ئەوتۆى نییە کە بیخاتە پلەى یەکەم، بەراورد بە رێگەکانى دیکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
توێژینەوەکە لەلایەن ئەمریکاوە هاوکارى دارایی کراوە، کە تێیدا شیکردنەوە کراوە بۆ ژمارەیەک توشبووى سەربازى ئەمریکى و وڵامدانەوەى جەستەیان بۆ دەرمانى هیدروسکى کلوروکین و ئەنجامەکەى لەسەر پێگەیەکى پزیشکى بڵاوکراوەتەوە، پێش ئەوەى لەلایەن توێژەرانى دیکەوە پێداچونەوەى بۆ بکرێت.
.
تاقیکردنەوەکان گومانەکانیان لەبارەى کاریگەرى دەرمانەکەوە زیادکردووە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەناو گەورەترین پشتیوانیکەرانى بەکارهێنانیەتى بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا.
.
توێژەران سەیرى تۆمارى پزیشکى 368 سەربازییان کردووە کە پێشتر ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون لەسەرتاسەرى ئەمریکا، کە بەشێکیان مردوون و بەشێکى دیکەیان چاکبوونەتەوە و تا 11 ى ئەم مانگە لە نەخۆشخانە دەرکراون.
.
بەپێی ئەنجامەکانى توێژینەوەکە، ڕێژەى مردن لەناو ئەو کەسانەدا کە دەرمانى چارەسەرى مەلاریایان بەکارهێناوە 28% بووە، بەراورد بە 22%ى ئەوانەى دەرمانى ئەزيسروميسينى دژە ڤایرۆسیان بەکارهێناوە.
.
هەروەها ڕێژەى مامناوەندى گیانلەدەستدان لەناو ئەوانەدا کە چارەسەرى ئاساییان وەرگرتووە تەنها 11% بووە.
.
پێکهاتەى هيدروكسی كلوروكين بەتەنها یان لەگەڵ ئەزيسروميسين، بۆ ئەو کەسانە بەکاردەهێنرێت کە نیشانەى توندیان لێدەرکەوتووە، بەڵام توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە زیادبوونى گیانلەدەستدان بەردەوام بووە دواى بەکارهێنانیشیان.
.
لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەکە نەیتوانیوە بەشێوەیەکى هەرەمەکى نمونە وەربگرێت، بۆیە کارێکى قورسە ئەنجامەکەى بگشتێنرێت، لەبەرئەوەى ئەوانەى توێژینەوەیان لەسەر کراوە خاڵى هاوبەشیان زۆر بووە، لەوانە زۆربەیان نێرینە بوون و تەمەنیان لەسەرووى 65 ساڵییەوە بووە و رەشپێست بوون، ئەوانەش ئەگەر هەیە روبەڕووى نەخۆشى دیکەى وەکو شەکرە و تێکچوونى لێدانى دڵ بوبێتنەوە.