ناس کورد-
وەزیری تەندروستی بەریتانیا ڕایگەیاند، حکومەتى ئەو وڵاتە هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو گەیشتن بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
مات هانکوک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە تاقیکردنەوەى ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ دەستپێدەکات کە زانکۆی ئۆکسفۆرد پەرەی پێداوە.
.
وتیشی، 42.5 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ تاقیکردنەوەى دوو جۆر ڤاکسین کە زانکۆکانی ئیمپریاڵ کۆڵیدج و ئۆکسفۆرد کاری لەسەر دەکەن و بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیوە بینیوە.
.
ڕونیشیکردەوە کە "بیرۆکەى ئەوەى یەکەم وڵات بین بۆ گەیشتن بە ڤاکسینەکە سەرکەوتوو بووە، بۆیە حکومەت زۆر گرنگی بەو بابەتە دەدات."
.
تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی نیسانی 2020،زیاتر لە 129 هەزار کەس لە بەریتانیا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 17 هەزار و 337 کەسیش بەهۆیەوە مردوون.
.
بە گشتی لە جیهاندا، ڤایرۆسەکە دوو ملیۆن و 575 هەزار کەسی گیرۆدە کردووە کە زۆربەى لە ئەمریکایە، هەروەها 178 هەزار و 669 کەسیشی کوشتووە.
.
زۆرێک لە وڵاتان لە کێبرکێدان بۆ دۆزینەوەى ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەمریکا مانگێک لەمەوپێش دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکە لە مرۆڤ، بەڵام تائێستا هەوڵی هیچ وڵاتێک بە ئەنجام نەگەیشتووە و شارەزایانیش پێیان وایە 12 بۆ 18 مانگی دەوێت تاوەکو ڤاکسینەکە دەکەوێتە بازاڕەوە.