گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى تەندروستى عێراق هۆشداریدەدات لە گەڕانەوەى قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ

2020.04.22 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى تەندروستى عێراق هۆشداریدەدات لە گەڕانەوەى قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى عێراق هۆشداریدا لە گەڕانەوەى کارکردن بە قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ ئەگەر بارودۆخەکە کە ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵدایە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

.

جەعفەر عەلاوى وەزیرى تەندروستى عێراق ئەمڕۆ (چواشەممە) ڕایگەیاند "ژمارەى رۆژانەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەنێوان 25 و40 توشبوودایە، ئەوەش ژمارەیەکى سنوردارە بەپێی ستانداردى نێودەوڵەتى".

.

وتیشى "وەزارەتى تەندروستى بەدەست کەمى توانا و خراپى دۆخى ئابورییەوە دەناڵێنێت، بەڵام بارودۆخەکە رووى لە باشبوون کردووە، دواى گەیشتنى یارمەتییەکانى بەشێک لە وڵاتان وەکو کوەیت و ئەمریکا".

.

وەزیرى تەندروستى ستایشى پابەندبوونى هاوڵاتیانى کرد بە بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆ کە بووەتە هۆى کەمبونەوەى ژمارەى توشبوان "قەدەغەى هاتوچۆ لەدواى کۆتایی رەمەزانیش درێژدەکرێتەوە، چاودێرى بارودۆخەکە و ژمارەى توشبووان دەکەین، تا ئێستا سەرکەوتوو بوین لە بەرەنگاربوونەوەى پەتاکە".

.

هەروەها هۆشداریدا لە گەڕانەوەى رێوشوێنە توندەکانى پێشوو وەکو قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ، داخستنى سنور ئەگەر بارودۆخەکە گۆڕانى بەسەردا بێت.

.

وەزیرى تەندروستى پێشبینیکرد لە وەرزى هاویندا بەسەر ڤایرۆسەکەدا سەربکەون.