گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران فشاری لە عێراق کردووە تاوەکو سنورەکانی بکاتەوە

2020.04.22 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران   فشاری لە عێراق کردووە   تاوەکو سنورەکانی بکاتەوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەكی ئەمریکى ئاشكرایکرد، حكومەتی عێراق لەژێر فشاری بەرپرسانی ئێرانیدایە بۆ كردنەوەی دەرەوازە سنورییەكانی نێوان هەردوو وڵات كەبەهۆی گرتنەبەری ڕیوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە داخراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسانی عێراق و چەند پارێزگایەك كەوتونەتە ژێر فشارێكی زۆری ئێرانەوە بۆ كردنەوەی دەروازە سنورییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەمەبەستی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و سەردانی گەشتیارانی ئاینی.

.

 

بەدر زیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەڕلەمانی عێراق بەڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، ئێران لەپشتی پەروەدەوە فشاردەكاتە سەر وەزارەتی دەرەوەی بۆ كردنەوەی دەروازە سنورییەكان.

.

 

هەفتەی ڕابردووش، عەلی ڕەزا ڕەشیدیان، سەرۆكی دەزگای حەجی ئێرانیی ڕایگەیاندبوو، پلانێك هەیە بۆ دووبارە كردنەوەی دەروازەكان لەنێوان عێراق وئێراندا.

.

 

بەڵام وتەبێژی دەستەی بازگە سنورییەكانی عێراق ئەوەى ڕەتكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، سەرجەم دەروازە سنورییەكانیان لەگەڵ ئێران و كوەیتتدا بەتەواوەتی داخراوە و ئاڵۆگۆڕە بازرگانیەكانیش تا كاتێكی نادیار ڕاگیراون.

.

لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوینەكانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، حكومەتی عێراق لەمانگى ئازارى ئەمساڵدا دەروازە سنورییەكانی لەگەڵ ئێراندا داخست.

.

یەكەم توشبووی كۆرۆنا لەعێراق خوێندكارێكى ئێرانی خەڵكی شاری قوم بوو کە لەشاری نەجەف دەیخوێند.

.

 ئێران بەیەكێكی تر لەو وڵاتانە دادەنرێت لەدوای چین كە بووەتە ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بەوڵاتانی دەرووبەر و ناوچەكەدا كە تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار مردن و 75 هەزار توشبووی تێدا تۆمار كراوە.