گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خواستێکی زۆر لەسەر مۆبایلی تەمبەڵ هەیە

2019.04.09 - 18:51
App store icon Play store icon Play store icon
خواستێکی زۆر لەسەر مۆبایلی  تەمبەڵ  هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

بۆ ئەو کەسانەی کە بێزاربوون لە هەڵگرتنی مۆبایلی زیرەک و ژیانی ڕۆژانەی داگیرکردوون، کۆمپانیایەکی ئەمریکی مۆبایلێکی "تەمبەڵی" دروستکردووە کە تەنها چەند کارێکی دیاریکراو دەکات.

کۆمپانیای لایت کە کۆمپانیاییەکی ئەلیکترۆنی ئەمریکییە مۆبایلیکی نوێی بەرهەمهێناوە بەناوی "Light Phone 2" ناسراوە بە "مۆبایلی تەمبەڵ"، ئەم ئامێرە تەنها تەلەفونی پێدەکرێت و نامەی پێدەنێردرێت، لەگەڵ دیاریکردنی ئاڕاستەکان و ئاگادارکردنەوەی کاتژمێریی، جگە لەمانە هیچ پێداویستییەکیتر دابین ناکات.

ماڵپەڕی"بزنس ئینسایدەر" لە بارەی ئەو مۆبایلەوە ئاماژەی بەوەکردووە، تایبەتمەندی مۆبایلی تەمبەڵ لەوەدایە کە قەبارە و کێشێکی بچوکی هەیە، هیچ جۆرە ئەپێکی تیدا نییە، ئەمەش وا لەبەکارهێنەرانی دەکات، زۆر ئاڵودە نەبن و کاتەکانیان بەفیڕۆ نەڕوات.

لە بارەی تایبەتمەندییەکانی ئەو مۆبایلە لە ڕوی ڕەنگ و نرخەوە، کە لای خەڵکی گرنگی پێدەدرێت، بڵاوکراوەتەوە، ئەم مۆبایلە ڕەنگی ڕەش وسپی هەیە و نرخەکەشی 300 دۆلارە، لەبەرامبەر نەبوونی تایبەتمەندی و بچوکی قەبارەکەی بە گران وەسف دەکرێت.

 

بە گوێرەی توێژینەوەکانی کۆمپانیای "فلۆری"ی، تاکێکی ئەمریکی ڕۆژانە 5 کاتژمێر بە تەماشاکردنی مۆبایلەکانیانەوە بەسەر دەبەن، وە هەروەها زیاتر لە 80 جار چاودێری مۆبایلەکانیان دەکەن.

بۆیە لەکاتی ڕێکلامی فرۆشتنی مۆبایلی تەمبەڵ، کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکەی دروشمی "بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە دەتوانن کاتەکانیان باشتر بەڕێ بکەن" بەکارهێناوە.

هەروەها ئەوە ڕاگەیەندراوە، خواستێکی زۆر لەسەر مۆبایلی تەمبەڵ هەیە، تا ئێستاش 100 هەزار دانەی لە 50 وڵاتی جیهاندا لێ فرۆشراوە.