گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا منداڵ کۆرۆنا دەگوازێتەوە؟..نوێترین توێژینەوە وەڵام دەداتەوە

2020.04.22 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا منداڵ کۆرۆنا دەگوازێتەوە؟..نوێترین توێژینەوە وەڵام دەداتەوە

ناس کورد-

ئەنجامى نوێترین توێژینەوە دەریدەخات منداڵێکى فەڕەنسى تەمەن نۆ ساڵ کە توشبووى کۆرۆنا بووە، ڤایرۆسەکەى نەگواستووەتەوە بۆ کەسانى دیکە، هەرچەندە پەیوەندى ڕاستەوخۆى لەگەڵ زیاتر لە 170 کەس هەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

بەپێى توێژینەوەکە کە لە گۆڤارى نەخۆشە گوازراوەکان بڵاوکراوەتەوە، ڕەنگە منداڵان گەورەترین بڵاوکەرەوە و گواستنەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بن، بەڵام منداڵێکى فەڕەنسى کە لەناو کۆمەڵێک کەسدا بووە کە پەیوەندیان بە ستیف والش بازرگانى بەریتانى توشبووى کۆرۆناوە هەبووە ڤایرۆسەکەى نەگواستووەتەوە ئەگەرچى خۆى توش بووە.

.

ستیف والش یەکەم کەس بوو لە وڵاتەکەى توشى ڤایرۆسەکە بوو، دواى ئەوەى بەشداریکرد لە کۆنگرەیەک لە سەنگافورە و ڤایرۆسەکەى بۆ 10 کەسى دیکەى بەریتانى و خێزانێکى پێنج کەسى گواستەوە.

.

بەپێی توێژینەوەکە، لەناو ئەو کەسانەدا کە توشى ڤایرۆسەکە بوون، منداڵێکى تەمەن نۆ ساڵان بووە بەڵام ئەو منداڵە ڤایرۆسەکەى نەگواستووەتەوە بۆ هیچ برایەکى یان کەسانى دیکە، هەرچەندە پەیوەندى ڕاستەوخۆى لەگەڵ زیاتر لە 170 کەس هەبووەن کە سەرجەمیان کەرەنتیکرابوون.

.

هەر بەپێی توێژینەوەکە، لەکاتێکدا منداڵەکە ئەنفلۆنزاى ئاسایی بۆ براکانى گواستووەتەوە، بەڵام هی کامیان توشى کۆرۆنا نەبوون.