گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران دەڵێت یەکەمین مانگی دەستکردی بە سەرکەوتوویی ڕەوانەى بۆشایی ئاسمان کرد

2020.04.22 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران دەڵێت یەکەمین مانگی دەستکردی بە   سەرکەوتوویی   ڕەوانەى بۆشایی ئاسمان کرد

ناس کورد-

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەمین مانگی دەستکردی ئێرانی ڕەوانەی بۆشای ئاسمان کراوە و بە سەرکەوتویی لە خولەگەى 425 کیلۆمەتری زەویدا جێگەی گرتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی نیسانی 2020، ماڵپەڕی سوپاه نیوزی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، "مانگی دەستکردی نور وەک یەکەم مانگی دەستکردی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بیابانەکانی ناوەڕاستی ئێران لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە سەرکەوتووی ڕەوانەى ئاسمان کرا."

.

دەشڵێت، "ئەو هەنگاوە دەستکەوتێکی گەورە و گرنگە لە بواری بۆشاییگەریی کۆماری ئیسلامی ئێران."

.

بەڵام هەواڵەکەى سوپاه نیوز ئاماژەى بە زانیاری زیاتر نەکردووە لەبارەى جۆر و بەکارهێنان و وردەکاری مانگە دەستکردەکە و تەنها نوسیویەتی "درێژەى هەواڵەکە بڵاودەکرێتەوە."