گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێكی ئەمریكی هۆشداری دەدات لە شەپۆلێكی ’’خراپتری’’ كۆرۆنا و کاتەکەشی دیاری دەکات

2020.04.22 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێكی ئەمریكی هۆشداری دەدات لە شەپۆلێكی ’’خراپتری’’ كۆرۆنا و کاتەکەشی دیاری دەکات

ناس کورد-

بەرپرسێكی تەندروستی ئەمریكا پێشبینی دەکات شەپۆلێكی تری پەتای كۆرۆنا ڕوو لە وڵاتەكەیان بكات کە بەهێزترە لە شەپۆلی یەكەم، ئەوەش سیستمی تەندروستیان دەخاتە ژێر فشارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

ڕۆبرت ڕدفێڵد، بەڕێوەبەری ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی و خۆپاراستنی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، چاوەڕواندەكرێت شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وەزری زستاندا سەرهەڵبدات و لە شەپۆلی یەكەمجاری بەهێزتر دەبێت، لەبەر ئەوەی بەزۆری ئەنفلۆنزا لەو وەرزەدا بڵاودەبێتەوە.

.

ڕەدفێڵد لە چاوپێكەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەگەری ئەوە هەیە هێرشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وەرزی زستانی داهاتوودا دەستپێبكات سەختر لەوەی كە تێیانپەڕاند و لەهەمان كاتیشدا ڤایرۆسی كۆرۆنا و پەتای ئەنفلۆنزاش ڕوویان تێدەكات.

.

ئەو بەرپرسەى ئەمریكا باسی لەوەش كردووە، ئەو هێرشە دوو لایەنە سیستمی تەندروستیان دەخاتە ژێر فشارێكی گەورەترەوە وەك لەكاتی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لەشەپۆلی یەكەمدا.

.

دوای بڵاوبونەوەی پەتاكە بە چەندین وڵاتانی جیهاندا، كۆتایی مانگی ڕابردوو ئەمریكاشی گرتەوە و تا ئێستا لەو وڵاتەدا نزیكەی 810 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و بەو هۆیەشەوە 45 كەس گیانیلەدەستداوە.

.

لەگەڵ هەڵگرتنی بەشێك لەڕێوشوێنەكانی بەرەنگاری كۆرۆنادا، ڕەدفیڵد بەپێویستی دەزانێت خەڵكی دووریەكتر بن بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسەكە و پابەندبن پێوەی.