ناس کورد-
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت دابەزی بۆ 16.50 دۆلار کە ئەوەش نزمترین ئاستە لە ساڵی 1990ەوە تۆمارکرابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
دابەزینەکە لە شەوی ڕابردووەوە دەستیپێکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14%ی نرخەکەى لەدەستدا و گەیشتە 16.50 دۆلار.
.
ئەوە لەکاتێکدایە شەوی سێشەممەى ڕابردوو نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە 37 دۆلار ژێر سفر، واتە بەرهەمهێنەرانی نەوت پارەش دەدەن بۆ ئەوەى نەوتەکەیان لە کۆڵ بێتەوە.
.
دابەزینی نرخی نەوتی برێنت کە عێراق و کوردستان و بەشێکی زۆری ناوچەکە لەو جۆرە لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ئۆپێک پڵەس ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانی 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ گێڕانەوەى سەقامگیری بۆ بازاڕی نەوت و نرخەکەى بەڵام هێشتا هەوڵەکەیان سودی نەبووە و زیاتر نرخەکەى داڕماوە.