گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمى نمونەيەكى نوێى بۆ ڕەشنوسى پرۆژەياساى بودجە ئامادە كردوە

2020.04.21 - 23:54
App store icon Play store icon Play store icon
كازمى نمونەيەكى نوێى بۆ ڕەشنوسى پرۆژەياساى بودجە ئامادە كردوە

ناس کورد-

 

عەبدولحسێن هەنين، ڕاوێژكارى سەرۆكوەزيرانى عێراق ڕايگەياند، ڕەشنوسێكى نوێ بۆ ياساى بودجەى گشتى ئامادە كراوە و مستەفا كازمى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومەت نمونەيەكى نوێى بۆ پرۆژە ياساكە ئامادە كردوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

هەنين لە گفتوگۆيەكدا لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى فەرمى ئاماژەى بەوەداوە، كازمى نمونەيەكى نوێى بۆ پرۆژەياساى بودجەى گشتى بۆ ئەمساڵ ئامادە كردوە، تێيدا بۆ يەكەمجار دوو نرخ بۆ نەوتى خاو دانراوە، ئەوانيش نرخى جێگير و نرخى گۆڕدراوە، نرخى بەرميلێك نەوت لە پرۆژەياسا پێشنياركراوەكەدا بە 30 دۆلار ديارى كراوە و زۆر لەو نرخە كەمترە كە لە پرۆژە ياساكانى پێشوتردا ديارى كرابون بەپێى گۆڕانكاريەكان.

.

باسى لەوەشكردوە، نرخى جێگر لە پرۆژە ياساى بودجەدا بۆ موچە و خەرجيە سەرەكيەكان و كڕينى دەرمان و فۆڕمى خۆراك و كەرتى وزە و چەند شتێكى تر بەكاردەهێنرێت، چەندين پێشنيار لە پرۆژە ياساكەدا كراوە و بەرز دەكرێتەوە بۆ ئەنجومەنى وەزيران بۆ دەنگدان لەسەرى و دواتر دەنێردرێتە پەرلەمان.

.

سەبارەت بەو پێشنيارانەى كراوە وتى، لەوانەش نەهێشتى وەرگرتنى زياتر لە موچەيەك و ئەوانەى لە موچەيەك زياتريان هەيە ڕێيان پێدەدرێت كە خۆيان يەكيان هەڵبژێرن، هەروەها چەند خەرجيەكى ترى تێدايە كە لە ياساكاندا نەهاتوە.

.

ڕاوێژكارەكەى سەرۆكوەزيرانى عێراق دەشڵێت، لە پێشنيارەكانى تر بريتين لە دانانى ڕێژەيەكى جێگير بۆ موچە بە سەرجەم چينەكانەوە، لە سەرۆكايەتى (كۆمار، وەزيران و پەرلەمان)ەوە دەستپێبكات و بەرزترين موچە لە نێوان 5 بۆ 6 مليۆن دينار بێت، دواتريش بەپێى پلەى وەزيفى دێتە خوارەوە، لەبەرامبەريشدا رێکكەوتنى سەرەتايى لەسەر وەستاندنى دانەوەى ئەو قەرزانە كراوە كە لەسەر فەرمانبەرانن و بۆ بانكەكانى دەوڵەت دەگەڕێنەوە، هەروەها سندوقى نيشتەجێبونيش دەگرێتەوە تا ئەو كاتەى كە بارودۆخى دارايى باش دەبێتەوە و چالاكى بۆ بازاڕەكان دەگەڕێتەوە، كە لەوانەيە ساڵێك يان دوو ساڵ يان زياتر بخايەنێت.

.

كورتهێنانى بودجە

عەبدولحسێن هەنين باسى لەوەكردوە، كورتهێنانى پێشبينى كراو لە بەشە جێگيرەكەى پرۆژە ياساى بودجەى ئەمساڵ 20 ترليۆن دينارە، ئەوەش دەگۆڕدرێت بەپێى گۆڕانكارى لە نرخى نەوتدا و لە بەشە گۆڕاوەكەى بودجەدا ئامادەكراوە.

.

رونيشيكردوەتەوە، ئەوەش ڕۆڵى دەبێت لە تەواوكردنى پرۆژە وەستاوەكانى گەشەپێدان و سيستمى تەندروستى و بنيادنانى نەخۆشخانە و گەشەپێدانى ڕێگەوبان و قوتابخانە و چەندين پرۆژەى گرنگى تر.

.

تەئكيديشى لەوە كردوەتەوە، چەندين دەرماڵەى تر هەيە كە پەيوەنديان بە ياساكەوە هەيە وەك ياساى خزمەتى زانكۆيى كە گۆڕينى پێويستى بە گۆڕانكارى لە ياساكاندا هەيە لە پەرلەمان.

.

هەنين پێشى وايە، سەرجەم حكومەتەكانى پێشوو لەساڵى 2003 ەوە بەشێوەيەكى سەرەكى پشتیان بە داهاتى نەوت بەستوە، ئەوەش هەميشە ڕێگەى داوە بە دەوڵەت كە لەكاتى بونى داهاتى زۆر بە ئاسانى بوار بۆ داواكاريەكانى زيادكردنى موچە و دەرماڵە بكاتەوە هەروەها دامەزراندنى نوێ بكاتەوە، ئەوەش بەشێوەيەكى سەير كاريگەريەكى گەورەى لەسەر دەوڵەت دروست كردوە.