گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمساڵ داعش 170 کەسی لە عێراق کوشتووە و 135 چەکداریشی کوژراوە

2020.04.21 - 23:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمساڵ داعش 170 کەسی لە عێراق کوشتووە و 135 چەکداریشی کوژراوە

 

ناس کورد-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2020ـەوە بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە 170 هاوڵاتی و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژراون، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرامبەردا 135 چەکداری داعش کوژراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئامارێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 15ی نیسان 170 کەس بەدەستی تیرۆرستانی داعش کوژراون کە 88 کەسیان ئەندامی دەزگا ئەمنییەکان بوون و82 کەسیشیان هاووڵاتی مەدەنی بوون".

. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها 88 ئەندامی دیکەی هێزە ئەمنییەکان و 120 هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.

 .

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا هەزار و 60 ئۆپەراسیۆن لە دژی چەکدارانی داعش ئەنجامدراون و تیایدا 135 تیرۆرستی داعش کوژراون.

 .

ئەمە لەکاتێکدایە، هەرچەندە لە ساڵی 2017ـەوە کۆتایی هاتنی داعش لە عێراق ڕاگەیاندووە، بەڵام پاشماوەیان هەر ماوە و ناوبەناو چالاکی ئەنجامدەدەن.