ناس کورد-
سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی دوێنێی شاندەکەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا دەکات، ئەوەش لەکاتێکدا لە بەغداوە هەوڵێک هەیە بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و تیایدا گفتوگۆ دەکرێت سەبارەت بە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەی دوێنێ شاندێکی هەرێم لە بەغدا ئەنجامیدا".
.
کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر ئەو پرسە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی نوسراوێک کە بەرواری 16ی ئەم مانگە لە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە، داواکراوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگیرێت.
.
هەر لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی وت، ئەو موچەیەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت لە چوارچێوەی بودجەی 2019دایە و هیچ کەس ناتوانێت بیبڕێت.