گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی هەوڵی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ڕونکردنەوە دەدرێت

2020.04.21 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی هەوڵی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ڕونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

لە بەغداوە هەوڵدەدرێت بە بیانوی ڕادەستنەکردنی نەوت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕدرێت و ئەندامێکی لیژنەی داراییش لە پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی بەهیچ شێوەیەک ناتوانن ئەو کارە بکەن و تەنها موزایەدەکردن و ڕاکێشانی سۆزی خەڵکی عێراقە بۆ خۆیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

بەگوێرەی نوسراوێک کە بەرواری 16ی ئەم مانگە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە، حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوایکردووە، بەهۆی ڕادەستنەکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەشە بودجەی هەرێم ببڕدرێت.

 .

لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "حکومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت ئەو کارە بکات و ناردنی ئەو بڕە پارەیە لە یاسادا جێگیرکراوە و بەشێکە لە یاسای بودجەی ساڵی 2019".

 .

وتیشی، بەگوێرەی مادەی 10ی یاسای بودجەی 2019، لە کاتی ڕادەستنەکردنی نەوتدا حکومەتی عێراق تەنها دەتوانێت بە بەهای ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتە پارە لە هەرێم ببڕێت".

 .

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕوونیکردەوە: "ئەو کەسانەی ئەو داوایانە دەکەن و هەوڵی بڕینی بودجەی هەرێم دەدەن، خۆشیان دەزانن سەرناگرێت و ناتوانن بیکەن، بەڵام تەنها دەیانەوێت موزایەدە بکەن و خۆیان لای خەڵکی عێراق خۆشەویست بکەن و گەندەڵییەکانیان بشارنەوە".

 .

دەربارەی پارەی ئەم مانگەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەکرد: "ئاگادار نیم کەی دەنێردرێت، بەدڵنیاییەوە هەر دەنێردرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارەی نەوتی عێراق لە ئەمریکایە، بەهۆی ئەو دۆخەی ئەمریکای تێکەوتووە ڕەنگە هەندێک دوابکەوێت".