گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواجار ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر گومانەکانی دروستبوونی کۆرۆنا قسەى خۆی کرد

2020.04.21 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
دواجار ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر گومانەکانی دروستبوونی کۆرۆنا قسەى خۆی کرد

ناس کورد-

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دڵنیایی دا لەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرچاوەکەی لە شەمشەمەکوێرەوە لە وڵاتی چین سەریهەڵداوە و بەهیچ شێوەیەک دەستکرد نییە و لە تاقیگەش دروستنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

.

فەزیلە شایب، وتەبێژی ئەو ڕێکخراوە جیهانییە لە لێداوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری جنیڤ وتی : "هەموو بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن بنەچەی ڤایرۆسەکە سروشتییە و سەرچاوەکەی ئاژەڵە و بەهیچ شێویەکیش لە تاقیگە دروستنەکراوە".

 

.

ئەوەشی وتووە: "ئەوە یەکلاکراوەتەوە کە ڤایرۆسەکە لە سروشتدا بوونی هەیە و بەچەند قۆناغێدا تێپەڕیوە و پەرەیسەندووە، دڵنیاشین لەوەی کە لە ڕێگەی ئاژەڵێکەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ".

 

.

ئەمە لە کاتیکدا، زۆرێک لە وڵاتانی وەک ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا چین بەوە تۆمەتبار دەکەن کە هەوڵی دروستکردنی چەکی بایەلۆژی داوە و لە ئاکامی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لەسەر ڤایرۆسەکە لەتاقیگەی شاری ووهان ڤایرۆسەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

 

.

دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئەمریکا لە هەوڵی ئەودایە ئەوە یەکلابکاتەوە ئایا ڤایرۆسەکە لە سروشتەوە سەریهەڵداوە؟ یاخود لە تاقیگەکەی شاری ووهان دروستکراوە؟.

 

.

زۆربوونی گۆمانەکان لەوەی کە چین هۆکاری سەرەکییە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا و تۆمەتبارکردنی بە کەمتەرخەمی لە زوو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە و شاردنەوەی زانیارییەکان دەرباری پەتاکە وایکرد چەند کۆمپانیایەکی جیهانی تایبەت بە بواری پارێزەری، داوای یاسایی دژ بە چین لە نەتەوەیکگرتووەکان و ئەمریکا بەرزبکەنەوە، کە تێیدا دەیان هەزار کەس بە ملیارەها دۆلار داوای قەرەبووی داراییان لە چین کردوە.

. 

لە ئێستادا ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا دوو ملیون و  500 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 171 هەزارکەسیش بە توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیلەدەستداوە.