گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى هەندێك توشبووى كۆرۆنا بارودۆخيان خراپە و هەندێكیش ناشزانن توشبوون؟

2020.04.21 - 20:23
بۆچى هەندێك توشبووى كۆرۆنا بارودۆخيان خراپە و هەندێكیش ناشزانن توشبوون؟

ناس کورد- 

يەكێك لەو پرسيارانەى تائێستاش لەسەر ڤايرۆسى كۆرۆنا دەكرێت و وەڵامێكى ئاشكراى نييە ئەوەيە، بۆچى هەندێك توشبوى ڤايرۆسەكە زۆر بە خراپى دەناڵێنن و كاريگەريان تێدەكات، بەڵام هەندێك هەر پێشى نازانن؟

.

بەپێى لێكۆڵينەوەيەك كە كۆمەڵەى ئەمريكى بۆ زانستى زيندەوەرزانى ئامادەىكردوە تێيدا باس لەوەكراوە، جياوازى بۆماوەيى لە سيستمى بەرگرى مرۆڤدا ڕۆڵێكى كارا دەبينێت لە وەڵامدانەوەى ئەو پرسيارە.

.

لە كۆتاييەكانى ساڵى 2019 ڤايرۆسەكى کۆرۆنای نوێ COVID-19 دەركەوت و تائێستا زياتر لە دوو مليۆن و 500 هەزار كەس توشى ڤايرۆسەكە بوون و نزيكەى 172 هەزار كەسيش گيانيان لەدەستداوە، ڤايرۆسەكە زۆر بە قورسى كاريگەرى لە هەندێك لە توشبووان كردوە، بەڵام هەندێكى تر هەر پێشى نازانن و بە هەڵگرى ڤايرۆسەكەش دیارکراون.

.

لێكۆڵينەوەكە ئەوەى ڕونكردوەتەوە، سيستمى بەرگرى هەندێك كەس تواناى كەمترە بۆ ناسينەوەى ڤايرۆس، بۆيە ئەو جۆرە كەسانە مەترسى زياتريان لەسەرە و نەخۆشيەكە تێياندا لەنێوان مامناوەند و زۆر قورسە و پێويستيان بەوەيە ببرێنە نەخۆشخانە.

.

باس لەوەشكراوە، لێكۆڵينەوەكە تەركيزى خستووەتەسەر بۆماوەييەكانى بەرگریى جەستە كە پێى دەوترێت HLA  و ڕۆڵێكى گەورە بينێت لە ناسينەوەى ئەو تەنانەى دەبنە هۆى نەخۆشى، بەڵام ئەو بۆماوەييەش چەندين جۆرن و لە كەسێكەوە بۆ كەسێكى تر جياوازن.

.

تيمى لێكۆڵەرانى زانكۆى "ئۆريگن" بۆ تەندروستى و زانست هەروەها دامەزراوەى "پۆرتلان ڤێرجينيا" بۆ لێكۆڵينەوە پێيان وايە، جياوازيە بۆماوەييەكانى لە HLA دەبێتە خۆى ئەوەى كە هەندێك كەس زياتر مەترسى توشبون بە ڤايرۆسەكەيان لەسەر بكرێت.

.

هەست بەوەكراوە كە هەندێك بۆماوەيى HLA پەيوەندى بە قورسى نەخۆشيەكەوە هەيە، ئەو ئەنجامەش پێشتر و لەكاتى دەركەوتنى ڤايرۆسى سارس لەساڵى 2002 لە چين هەستى پێكراوە.

.

نوسەرانى لێكۆڵينەوەكە ئەوەيان نوسيوە: "ئەوە يەكەم لێكۆڵينەوەيە كە باس لە جۆرەكانى HLA بكات كە كاريگەرى لەسەر پەتاكان هەيە، تاقيكردنەوەى HLA تا ڕادەيەك ئاسانە لەسەر ئاستى زانستيش لێكۆڵينەوەكە دەتوانێت ژيانى مرۆڤ ڕزگار بكرێت، ئەوەش لەڕێگەى زانينى ئەوەى كە كامانەن ئەو مرۆڤانەى ئەگەرى هەيە ڤايرۆسەكە كاريگەرى قورسى لەسەريان هەبێت ئەگەر توشبوون.

.

جەختیشکراوەتەوە، دياريكردنى جۆرى HLA دەتوانرێت بەخێرايى بكرێت و تێچوشى نييە، ئەوانەى كە ئەو جۆرانەيان هەيە كە مەترسيان لەسەر دروست دەبێت ئەگەر توشى كۆرۆنا ببن دەتوانرێت دواى دروستكردنى ڤاكسينى دژە ڤايرۆسەكە لەپێش كەسانى ترەوە ڤاكسينەكەيان بدرێتێ.

.

لاى خۆشيەوە "بريا دوجال" زاناى بۆماوەيى لەزانكۆى "جۆنز هۆبكينز" دەڵێت، تێگەشتن لە كاريگەرى بۆماوەيى مرۆڤ لەسەر پەتاكان دەبێتە ڕێچكەيەك بۆ ئامانجەكانيان تا بتوانن سيستمى بەرگرى مرۆڤ بەهێز بكەن.