گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی هەرێم کارئاسانی بۆ کۆمپانیایەک کردووە کە قەدەغەیە

2020.04.21 - 19:07
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی هەرێم کارئاسانی بۆ کۆمپانیایەک کردووە کە قەدەغەیە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات، لەڕێگەی وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازییەوە کارئاسانی بۆ کۆمپانیایەک کراوە پەتاتەی جپس هاوردە بکات کە قەدەغەیە و لە هەموو گومرگێکیش بەخشراوە، دەشڵێت، تەنها ڕەسیدەکە لە بازاڕدا سێ ملیۆن دۆلار دەکات.

.

سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: "وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەڕێگەی بەڕێوەبەرێتی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازیەوە ڕێگەی بەکۆمپانیایەک داوە بۆ ھێنانی پەتاتەی چپس کە قەدەغەیە، بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و بۆ ماوەی شەش مانگ ئەم ڕێگەپێدانە کراوە".

. 

بەگوێرەی ئەو نوسراوانەی ئەو پەرلەمانتارە بڵاویکردووەتەوە، ئاوات جەناب، وەزیری دارایی نوسراوی ڕێگەپێدانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران و باشماخ  کردووە کە بۆ ماوەی شەش مانگ ڕێگە بە کۆمپانیایەک بدەن کە پەتاتەی چپس هاوردە بکات.

 .

سۆران عومەر دەڵێت، ئەو کارە نایاساییە گوماناویە بەیاسای ژمارە 20ی ساڵی 1998 ئەم کارە کراوە کەیاساکە لەھەرێم بەرکار نییە.

 .

هەروەها بەگوێرەی نوسراوێکی، بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی، بەخشینی گومرگی بۆ کۆمپانیاکە کراوە و هیچ گومرگێکی لێوەرناگیرێت لە بەرامبەر هاوردەکردنی ئەو پەتاتەیەدا.

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ناوەراستی ئەم مانگەوە وەزری بەرھەمی ناوخۆییە و باجی زیاتر خراوەتە سەر بەرھەمی پەتاتە، بۆ ئەم کۆمپانیا لەھەرسێ مەرزی ئیبراھیم خەلیل و باشماخ و حاجی ئۆمەران، کە تەنھا ڕەصیدەکە لەبازاڕدا سێ ملیۆن دۆلار دەکات! لەگەڵ ئەوەشدا لێخۆش بوونی لە گومرگ بۆ کراوە.

 .

جەختیشیکردووەتەوە: "پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ بەجدی بێتە خەت لەم مەسەلە لێکۆڵینەوەش لەم ڕێگەپێدانە نایاساییە دەکەین، لەکاتێکدا حکومەت دەڵێ داھاتم کەمیکردوە بە ملیۆنان دۆلار لێخۆش بونی گومرگی بۆ ئەم بابەتە یانی چی؟".