گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى چەند ئامۆژگارییەکی ڕۆژوەوانان دەكات بۆ مانگی ڕەمەزان

2020.04.21 - 17:37
ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى چەند ئامۆژگارییەکی ڕۆژوەوانان دەكات بۆ مانگی ڕەمەزان

ناس کورد-

نوسينگەى هەرێمى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست چەند ڕێنماييەكى تايبەت بە ژەمە خۆراكەكانى لە مانگى ڕەمەزاندا بڵاوكردەوە و داواش دەكات لەنێوان بانگى ئێوارە بۆ پارشێو ئاوى زۆر بخۆنەوە.

.

بەپێى ڕێنماييەكان، ئەو موسوڵمانانەى بەڕۆژوو دەبن پێويستە بڕێكى زۆر ئاو و بخۆن و ئەو خۆراكانە بخۆن كە شلەمەنى زۆريان تێدايە، ئەوەش لەنێوان بانگى ئێوارە كە تێيدا ڕۆژوو دەشكێنرێت تا پارشێو.

.

ڕونيشكراوەتەوە، چونكە پلەكانى گەرمان بەرز دەبنەوە و جەستە ئارەقێكى زۆر دەكاتەوە بۆيە پێويستە بە خواردنەوەى ئاو و شلەمەنى زۆر قەرەبوو بكرێتەوە ئەويش بەخواردنى لانيكەم 10 پەرداخ خاو، تەئكيديش دەكات كە پێويستە دوربكەونەوە لەو خوارنەوانەى بڕێكى زۆر كافايينيان تێدايە وەك قاوە و چا هەروەها خواردنەوە غازييەكان، چونكە كافايين دەبێتە هۆى وشكبونەوەى جەستە.

.

باس لەوەشكراوە، پێويستە دوربكەونەوە لەو خواردنەوانەى بڕێكى زۆر شەكريان تێدايە چونكە بڕێكى زۆر كالۆريان تێدايە، داواش دەكات لەبرى خواردنەوەى غازى خوارنە پڕ لە ئاوەكان زۆر بخورێن وەك شۆربا، زەڵاتە و سەوزەواتى تازە.

.

تەندروستى جيهانى دەشڵێت، ڕەمەزانى ئەمساڵ لە كەشێكى گەرمدايە و ڕۆژيش درێژە و لە زۆر وڵات ماوەى ڕۆژوگرتن دەگاتە 15  بۆ 16 كاتژمێر، بۆيە وا باشترە لەبەر سێبەر و شوێنە فێنكەكان بمێننەوە و خۆتان نەدەنە بەر تيشكى زۆر بەتايبەتى لە نيوەڕواندا.

.

نوسينگەى هەرێمى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست چەند ڕێنماييەكى تايبەتى بۆ ژەمەكانى ئێواران و پارشێوان ديارى كردوە بەو شێوەيە:

.

ژەمى ئێواران

پێويستە ئێواران خوارنێكى تەندروست و باش بخۆرێك بۆ قەرەبوكردنەوەى ئەو وزەى لەدەستت داوە.

سەرەتا خواردنێكى وەك خورما بخۆرێت كە ڕێگە تەقليديەكەيە چونكە خورما تەندروستە و بە ڕيشاڵەكان دەوڵەمەندە.

.

پێويستە لە ژەمى ئێوارەدا سەوزەى زۆر بخۆرێت چونكە ڤيتاميەكان خۆراك بە لەش دەبەخشتن، ئەوەها خواردنى دانەوێڵە دەنك تەواوەكان كە وزە و ڕيشاڵ بە جەستە دەبەخشن.

.

گۆشت و مريشك بەبێ چەورى بخۆرێن، ياخود ماسى جا ئەگەر برژاو بێت ياخود بە فڕن كرابێت.

دور بكەوەرەوە لە خوارنە سورەكراوەكان و ئەو خواردنە ئامادەكراوانەى كە بڕێكى زۆر چەورى ياخود شەكريان تێدايە.

.

خوارنە پێشنيازكراوەكان بۆ ئێواران

- شۆرباى سەوزەى تازە (نەك ئەو شۆربايانەى ئامادەكراون پێشتر)

- زەڵاتەى سەوزە (هەر جۆرە سەوزەيەك كە خۆت ديارى دەكەين)

- مەحشى (وەك مەحشى كولەكە، باينجان و گەڵاى مێو)

.

ژەمى پارشێو

ڕێكخراوەكە ڕێنمايى هاوڵاتيان دەكات كە پارشێوان ژەمێكى سوك بخۆن.

پێويستە ژەمەكە لە سەوزەوات و هەندێك كاربۆهێدرايت وەك نان كە لە دانەوێڵە دەنك تەواوەكان دروست كرابێت، هەروەها ئەو خواردنانەى بە پرۆتين دەوڵەمەندن وەك پێكهاتەكانى شير و هێلكە.

.

خوارنە پێشنيازكراوەكان بۆ پارشێو

- دوو پارچە نان

- هێلەى سورەوەكراو بە سەوزە (بەبێ ڕۆن) ياخود هێلكە جوان كوڵابێت

- سەوزەوات (هەر جۆرێك بێت، بەتايەبتى ئەوانەى پارچە پارچە دەكرێن وەك خەيار، تەماتە و گێزەر...)

-  ماست ياخود پەنير كە زەعتەر و زەيتى زەيتونيان بۆ زياد كرابێت

.

تەندروستى جيانى ڕێنمايى ئەوەشى بڵاوكردوەتەوە كە نابێت لەكاتى ڕۆژوو شكاندن بڕێكى زۆر شيرينى بخۆرێت، چونكە بڕێكى زۆر شەكريان تێدايە، بەڵكو لەبرى ئەوە شوتى و كاڵەك بخۆرێن كە بڕێكى زۆر ئاويان تێدايە، ياخود ميوە وەريزيەكانى وەك قۆغ.

.

هەروەها ئەو خواردنانە نەخورێت كە بڕێكى زۆر خوێيان تێدايە و دوربكەونەوە لەبەكارهێنان خوێى زۆر و لەبرى ئەوە چەندين جۆر گيا هەيە كە دەتوانيت بۆ تامى خواردنەكە زياد بكرێن.

.

تەئكيديش دەكاتەوە، پێويستە خواردنى زۆر نەخۆرێت و لەسەر خۆ نان بخۆرێت، چونكە ژەمى زۆر دەبێتە هۆى ناڕەحەتى بۆ جەستەت.