ناس کورد-
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە مەترسی دوو هێندە بوونی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن لە جیهاندا، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
.
ڕێکخراوی بەرنامەی خۆراکیی جیهانی سەر بە نەتەوە یکگرتووەکان نیگەرانە لە بەرزبوونەوەى ژمارەى کەسانی برسی بۆ 260 ملیۆن و 650 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا، ئەوەش بەهۆی قەیرانی پەتای کۆرۆناوە کە زۆرینەی وڵاتانی دنیای گرتووەتەوە.
.
عارف حسێن، گەورە شارەزای ئابوری ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند: "ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەساتێکی سەختی بۆ هەژارانی جیهان خوڵقاندوە، ژیانیان دوچاری مەترسی کردوەتەوە".
.
پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بەردەوامبوونی ڕیکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ و خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە دەست برسێتەوە دەناڵێنن 130 ملیۆن کەسی دیکە زیاد بکات کە لە بنەڕەتدا و لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی بەدەست هەژاری و برسێتەوە دەناڵێنن نزیکە 135 ملیۆن کەسن لە جیهاندا.
.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزارکەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 170 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیلەدەستداوە، بەهۆی ڕیکارەکانی خۆپارێزیش لەو پەوتایە زۆربەی کایەکانی ژیان لە سەرانسەر جیهاندا پەکیان کەوتووە و نزیکەى چوار ملیار کەسیش لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتینە کراون و ناتوانن کار بکەن.