کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
لە شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی بە هۆی تەقەکردنەوە کەسێک کوژرا، بکوژەکەش هەڵهاتووە.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "ڕوداوەکە لە سەر کێشەی مامەڵەکردنەوە بووە بە ئۆتۆمبێل، کە لە نێوان دوو کەسدا لە کافێیەک لە سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی دەمەقاڵە دروستبووە، یەکێکیان ئەوی دیکە بە فیشەک بریندار دەکات و هەڵدێت".
نەقیب سەرکەوت وتی: "لە پاش گەیشتنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بریندارەکە گیانیلەدەستداوە، تا ئێستاش بکوژەکە دەستگیر نەکراوە و پۆلیسی سلێمانی بە دوایدا دەگەڕێت".
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، ئەو کەسەی کوژراوە، خەڵکی سلێمانییە و تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە، پیشەی کاسب بووە.