گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فراکسیۆنی یەکێتی چەند داوایەکی لەبارەی ژیانی هاوڵاتیانەوە ئاڕاستەی حکومەت کرد

2020.04.21 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنی یەکێتی چەند داوایەکی لەبارەی ژیانی هاوڵاتیانەوە ئاڕاستەی حکومەت کرد

ناس کورد-

فراکسۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات لە باج و ڕسومات خۆش ببێت و چارەسەری کرێی کرێنشینان بکات و پەلە بکرێت لە چارەسەکردنی کێشەکانی هاوڵاتیان و بارودۆخی سیاسی هەرێمیش بە گفتوگۆ ئاسایی بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "لە ئێستادا بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆ و وەستانی جوڵەی بازارو بازرگانی باری سەرشانانی ھاوڵاتیان بەگشتی و کاسبکار و پیشەوەر و دەستگێڕێکی زۆر بەهۆی لێکەوتەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێ کار و بێ داهات و بژێوی ڕۆژانەیانن، ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ گەیاندنی هاوکاریی ماددی  و دابینکردنی پێداویستیەکانی ڕۆژانەیان بەسەخاوەتەوە مامەڵە بکات و زوو میکانیزمێک بۆ هاوکاری کردنیان ڕابگەیەنێت".

 .

ئاماژەی بەوەشکردووە: "دوای ئەوەی لە بەرواری 1ی نیسان ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی خۆیدا ڕایگەیاند کە لیژنەیەکی بۆ ئامادەکردنی بڕیارێکی تایبەت بە لێخۆشبوون لە هەندێ باج و ڕسومات و چارەسەری کرێی کرێنیشینان  پێکهێناوە، ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی داوا دەکەین پەلە و دەستوبرد لە دەرکردنی بڕیارەکە بکرێت و حکومەت لە سنووری دەستڕۆیی و دەسەڵاتە یاساییە ڕێپێدراوەکانی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات، چونکە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە  دۆخێکدان کە دەبێت هەرچی زووە لە کەمکردنەوەی ئەو بارگرانیانە دەستگیرۆیی بکرێن".

.

 

 

 

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو: "وەک پاداشتێک لە بەرامبەر ڕۆڵی ئازایانەی پزيشكان و كارمەندانى تەندروستى و هێزەکانی ئاسايشى ناوخۆ و فەرمانبەرانی خزمەتگوزاریە گشتیەکان و هەر فەرمانبەر و کارمەندێک کە لە کاتی ئۆپرایێۆنی ڕووبەوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەرکدا بووە، فراکسیۆنەکەمان پشتیوانی هاندان و پاداشتکردنەوەیانە، بۆ ئەمەش پێشنیاری پۆلێنکردن و پێدانی شەش مانگ تا ساڵێک پێشخستنی خزمەت (قیدەم)یان بۆ دەکات لە پاى ئەرك و ماندووبوونيان لە ماوەی رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا" .

 .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،: "پەیوەست بە دۆخی سیاسی ئێستا و ئاڵۆزیە ناوخۆیەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان  پێمان وایە تاکە بژاردە دەبێت دانوستان و گفتوگۆی راستەوخۆ بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان، بەئەرکی ھەموولایەکی دەزانین تەبایی و یەکریزی میللەتەکەمان بپارێزین، جەخت دەکەینەوە دەبێیت لەئێستادا ھەموو تواناو ھەولێک بەئامانجی زیاتر خزمەت کردنی ھاوڵاتیان بێت ".