گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر وێنەیەکى پارێزگاری بەغدا هاتە دەنگ

2020.04.21 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر وێنەیەکى پارێزگاری بەغدا هاتە دەنگ

 

ناس کورد-

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لە وێنەیەکی پارێزگاری بەغدا لەکاتی سەردانیکردنی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانە حکومییەکانی شارەکە، کە تێدا دەرکەوتووە پاسەوانەکەی بە شێویەکی زیادڕەوخۆی پڕچەک کردووە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (سێشەممە،21ى نیسانی 2020) نوسینگەی حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا کۆمێنتی لەسەر وێنەیەکی پارێزگاری بەغدا نوسیوە لەکاتی سەردانیکردنی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانە حکومییەکانی شارەکە، کەتیایدا دەرکەوتووە پاسەوانەکەی بەشێویەکی زیادڕەو خۆی پڕچەک کردووە.

.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە :"سەرم سوڕماوە لەشێوازی دواین سەردانی محەمەد جابرعەتا، پارێزگاری بەغدا بۆ نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە توشبووانی پەتاى کۆرۆنا کە یەکێک لە پاسەوانەکانی بەشێویەکی ناماقوڵ و زیادڕەو خۆی پڕچەک کردووە".

.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کەعبی پڕسیارێکی ئاڕاستەی پارێزگاری بەغدا کردووە و دەڵێت  "چی تۆی ترساندووە بەو شێوەیە سەردانی نەخۆشخانەیەکی حکومی بکەیت؟".

.

ئەمە لە کاتێکدایە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، چەند جارێک داوای لە بەرپرسە مەدەنییەکان و سەربازییەکان کردووە کە خۆیان لەو جۆرە هەڵسوکەوتانە بەدور بگرن بەتایبەتی لەم دۆخەی کە ئێستا عێراق پیایدا گوزەر دەکات".

.