گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا گەشەیکردووە بۆ 30 نەوە، کامیان مەترسیدارترینە؟

2020.04.21 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا گەشەیکردووە بۆ 30 نەوە، کامیان مەترسیدارترینە؟

ناس كورد-

توێژینەوەیەکى نوێ کە لەلایەن توێژەرانى زانکۆى شينجيانغى چینییەوە ئەنجامدراوە، دەریخستووە ڤایرۆسى کۆرۆنا گەشەیکردووە بۆ 30 نەوە، کە بەشێکیان کوشندەن بەراورد بە بەشێکى دیکەیان.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى توێژینەوەکە، نەوەى ئەو ڤایرۆسە کە لە چین بڵاوبووەتەوە مەترسیدارتر بووە لەهەمو نەوەکانى دیکە و هاوشێوەى ئەو جۆرەیە کە لە ئەوروپا بڵاوبووەتەوە، لەکاتێکدا نەوەى ڤایرۆسەکە لە بەشى زۆرى ئەمریکا لاوازە.

.

هەر بەپێی ئەنجامەکانى توێژینەوەکە، جۆرى نەوەى ڤایرۆسەکە کاریگەرى هەیە لەسەر توندى پەتاکە.

.

ئەنجامەکانى توێژینەوەکە یەکانگیرە لەگەڵ راپۆرتە ئەمریکییەکان کە جەختدەکەنەوە لەسەر ئەوەى لە ئەمریکا چەند نەوەیەکى جیاوازى ڤایرۆسەکە بڵاوبوونەتەوە.

.

توێژەران توێژینەوەیان لەسەر 11 توشبووى پەتاکە کردووە کە توشبووى نەوەى جیاجیاى ڤایرۆسەکەن، هەروەها توێژینەوەیان لەسەر رادەى مەترسى ڤایرۆسەکان کردووە لەسەر خانەکانى جەستەى توشبووەکان. 

.

توێژەران دەڵێن مەترسیدارترین نەوەى ڤایرۆسەکە لە هەرێمى شينجيانغ بڵاوبووەتەوە، کە هاوشێوەى نەوەى ڤایرۆسەکەیە کە لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا و زۆربەى وڵاتانى ئەوروپا و نیویۆرک بڵاوبووەتەوە.

.

هەروەها ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ئەو جۆرەى لە ووهان بڵاوبووەتەوە، کەمتر زیانى هەیە و هاوشێوەى ئەو نەوەیەیە کە لە زۆربەى ویلایەتەکانى ئەمریکا بڵاوبووەتەوە لەناویاندا واشنتن.

.

لەگەڵ ئەوەشدا توێژەران هۆشداریانداوە لەوەى نەوەى لاوازى ڤایرۆسەکە توانای هەیە توشبووەکە بکوژێت.

.

بەوتەى توێژەران، هەموو توشبووانى کۆرۆنا هەمان چارەسەر وەردەگرن لە نەخۆشخانەکان، سەرەڕاى جیاوازى نەوەى ئەو ڤایرۆسەى توشى بوون، لەکاتێکدا هەر نەوەیەک پێویستى بەوە هەیە بە رێگاى جیاواز بەرەنگارى ببیتەوە.

.