گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەپشتى پەردەى پێکهێنانى حکومەتى عێراق چى روودەدات؟ پەرلەمانتارێک ئاشکراى دەکات

2020.04.21 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
لەپشتى پەردەى پێکهێنانى حکومەتى عێراق چى روودەدات؟ پەرلەمانتارێک ئاشکراى دەکات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی سوننە ئاشکرایکرد، لایەن سیاسییەکانی عێراق بە مەبەستی بە دەستهێنانی دەستکەوتی باش لە کابینەی حکومەتی داهاتوودا فشارێکی زۆریان خستوەتە سەر سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (سێشەممە،21ى نیسانی 2020) ئەحمەد جەربا، پەرلەمانتاری سوننە لە پەرلەمانی عێراق، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند :"بەمەبەستی بەدەستهێنانی دەستکەوتی باش لە کابینەی حکومەتی داهاتوودا لایەنە سیاسییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق فشارێکی زۆریان خستوەتە سەر  مستەفا کازمی ،سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو".

.

جەربا، ئەوەی ڕوونکردوەتەوە، کە بەشێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی (میحوەری نیشتیمانی) سەر بە سوننەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 50 پەرلەمانتار بوو لە ئێستادا جیابوونەتەوە و هاوپەیمانێتییەکى نوێیان دروستکردووە لەژێر ناوی هاوپەیمانی نیشتیمان ئەوەش بەهۆی  قۆرخکردنی بڕیارەکانی ناو هاوپەیمانییەکە لەلایەن محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و چەند ئەندام پەرلەمانێکی سەر بەو.

.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتی فشارکردنە سەر سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە بابەتێکی نهێنی وشاراوە نییە، ئەو بابەتەش تەنها لەناو لایەنە سوننەکاندا نەکراوە، بەڵکو بەشێوەیەکی زۆر ئاشکراش لەلایەن هێزە شیعییەکانەوە دەکرێت ئەوەش بەمەبەستی بەدەستهێنانی پلە و پایە و وەزارەت لەکابینەی داهاتووی حکومەتی عێراقدا.

.

جەربا، دەشڵێت :"ئەو لایەنە شیعییانەی کە  گلۆپی سەوزیان بۆ کازمی هەڵکرد بۆ ئەوەی کابینەکەی پێکبهێنێت لە ڕاگەیاندنەکاندا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کازمی دەستکراوەیە لە دیاریکردنی وەزیرەکانی کابینەکە لەپشت پەردەشەوە داوای لێدەکەن بەشەکانیان لەحکومەت هەر وەک خۆی بمێنێتەوە و دەستکاری نەکرێت".

.