گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى کردنەوەى بازاڕەکانى هەولێر ڕاگەیەنرا

2020.04.21 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى کردنەوەى بازاڕەکانى هەولێر ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕۆژى ٢٤ى ئەم مانگەوە، زۆربەى زۆرى شوێنە داخراوەکان و بازاڕەکان دەکرێنەوە، دواى ئەوەى کۆنترۆڵى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کرا.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فرسەت سۆفى، پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لە سبەینێوە نۆرینگەکانى پزیشکى و ددان دەکرێنەوە بەپێی رێنماییەکان، بۆ مانگى رەمەزانیش رێنمایی نوێیان ئامادەکردووە و رۆژى ٢٤ى مانگ بڕیارى پێویستیان لەسەر دەدرێت.

.

وتیشى "لەرۆژى ٢٤ى مانگ زۆربەى هەر زۆرى شوێنەکان دەکرێنەوە بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان، بەڵام شوێنە گشتى و قەرەباڵغەکان بە داخراوەیی دەمێننەوە".

.

فرسەت سۆفى باسى لەوەشکرد، بۆ کارى تەکسى رێنمایی نوێ تاوتوێکراون و رۆژى ٢٤ى مانگ دەردەکرێن.

.

دەرکردنى ئەو رێنماییە نوێیانە دواى ئەوە هات کە بۆ نۆ ڕۆژ لەسەریەک هیچ حاڵەتێکى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارنەکران.

.

فرسەت سۆفى وتى "توانرا کۆنترۆڵى دۆخەکە بکرێت، بەڵام هێشتا مەترسییەکان ماون و ناتوانین سەرکەوتنى یەکجارەکى ڕابگەیەنین".

.

ئەوەشى خستەڕوو کە ئەم رێنماییانە بۆ ناو شارى هەولێرە و لە دەروازەکانەوە ڕێگە بە کەس نادرێت بچێتە شارەکەوە، ئەوانەشى رێگەپێدانیان هەیە دواى پشکنین رێگەیان پێدەدرێت بچنە شارەکەوە.

.