گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا رەنگى پێستى دوو پزیشک دەگۆڕێت

2020.04.21 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا رەنگى پێستى دوو پزیشک دەگۆڕێت

 

ناس کورد-

 

لەرووداوێکى سەیردا، رەنگى پێستى دوو پزیشکى چینى لە سپییەوە گۆڕدران بۆ ڕەش، دواى توشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سەرەتاى ئەمساڵدا.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى، هەردوو پزیشک (یب فان) و (هو ويفينغ) کە لە چلەکانى تەمەنیاندان، لەکاتى چارەسەرکردنى توشبووانى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەى وهان توشى ڤایرۆسە بوون.

.

دواى توشبونیان بەو ڤایرۆسە، ئەو پزیشکەى چارەسەرى دەکردن هەستیکرد کە رەنگی پێستى دوو پزیشکەکە ناسروشتییە، کە هۆکارەکەى بۆ تێکچوونى هۆرمونەکانیان گەڕاندەوە دواى ئەوەى جگەریان زیانى پێگەیشت بەهۆى جۆرێکى چارەسەرەوە کە لەسەرەتادا پێیان درابوو.

پزیشکەکە پێشبینیکردووە دواى گەڕانەوەى بارودۆخى دوو پزیشکەکە بۆ بارى سروشتى و چالاکبوونەوەى جگەریان رەنگى پێستیان بگەرێتەوە دۆخى ئاسایی.

.

پزیشکەکان هاوڕێی دکتۆر (لى ون لیانغ) ن، کە یەکەم کەس بوو هۆشداریدا لەبارەى کۆرۆناوە و حکومەتى چین هەڕەشەى زیندانیکردنى کرد ئەگەر بەردەوام بێت لە هۆشدارییەکانى، پێش ئەوەى لە حەوتى شوبات و دواى توشبوونى بە کۆرۆنا گیان لەدەستبدات.

.

دواى توشبوونى بە کۆرۆنا لە 18 ى کانونى دووەمى ئەمساڵدا، دکتۆر (یی) خرایە ژێر ئامێرى هەناسەدانى دەستکردەوە بۆ ماوەى 39  رۆژ بەهۆى خراپى بارى تەندروستییەوە.  

.

دکتۆر (یی) دەڵێت، بارودۆخى تەندروستى باش بووەو دەتوانێت بجوڵێت، بەڵام هێشتا ناتوانێت بەشێوەیەکى سەربەخۆ و بەبێ یارمەتیدانى کەس بەپێ بڕوات.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، کاتێک بۆ یەکەمجار دەموچاوى خۆى بینوە، هەستى بە ترس کردووە، دواتر بەسەر خۆیدا زاڵ بووە.

بەڵام دکتۆر (هو) تەندروستى رووى لە خراپى کردووە و پزیشکەکەى نیگەرانى خۆى نیشاندا لەبارەى تەندروستى مێشکییەوە.

.

ئەو دواین کەسە لە وهان کە پێویستى بە ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد بێت و لە ١١ى ئەم مانگەدا تواناى قسەکردنى بۆ گەڕایەوە، بەڵام هێشتا پزیشکەکان لە دۆخى تەندروستى نیگەرانن.

.