گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا ژنانى تەندروستکار روبەڕووى تەڵاق دەکاتەوە

2020.04.21 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا ژنانى تەندروستکار روبەڕووى تەڵاق دەکاتەوە

ناس کورد-

 

رێکخراوەکانى بوارى مافى مرۆڤ لەمەغریب دەڵێن، توندوتیژى دژى ژنان لەماوەى مانەوەى خەڵک لەماڵەوە بەهۆى کۆرۆناوە بەرزبووەتەوە، بەشێک لە کارمەندانى تەندروستى ژن لەلایەن پیاوەکانیانەوە تەڵاقدراون.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ژمارەى ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەى دەکرێن بۆ سەنتەرەکانى تایبەت بەبەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ژنان لەم ماوەیەدا زیادیکردووە، ئەوەش بەپێی ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت.

.

رێکخراوەکان لەدەستدانى کارى پیاوان لەماوەى کەرەنتینەدا بە یەکێک لە هۆکارەکانى توندوتیژى خێزانى داناوە، ژنانیش ئەرکى زۆریان کەوتووەتە سەر و جگە لە کارى رۆژانە لەماڵەوە، دەبێت بەدواداچوون بکەن بۆ خوێندنى ئەلیکترۆنى منداڵەکانیان، ئەوەش روبەڕووى دۆخێکى سەختى دەرونى کردوونەتەوە.

.

هەروەها لە کەرتى تەندروستیدا، ڤایرۆسى کۆرۆنا بووەتە هۆى تەڵاقدانى بەشێک لەو ژنانەى کارمەندى تەندروستین، دواى ئەوەى هاوسەرەکانیان ڕەتیانکردووەتەوە بەردەوام بن لەکارەکانیان لە ترسی گواستنەوەى ڤایرۆسەکە بۆیان، بەشێکى دیکەشیان لەژێر هەڕەشەى جیابوونەوەدا دەژین.

.

رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریداوە لە کاریگەرییەکانى کۆرۆنا بۆسەر ژنان و کچان، بەو پێیەى ژنان لە مەغریب %٥٧ى تیمى پزیشکى و %٦٦ى یاریدەدەرى پزیشکى و %٦٤ى کارمەندانى خزمەتگوزاریی مەدەنى پێکدەهێنن.

.

بۆ یارمەتیدانى ژنان لە تێپەڕاندنى ئەو قەیرانە، یەکێتى نیشتیمانى ژنان لە مەغریب سەکۆیەکى گوێگرتن و پشتیوانیکردن و ئاڕاستەکردنى دەستپێکردووە، بە هاوبەشى لەگەڵ حکومەت.

.