کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا
بۆ ڕێکخستنەوەی شێوازی کارکردن لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتدا، وەزارەتی پلاندانان و بانكی نێودەوڵەتی پلانێکی ستراتیژی دریژخایەنیان داناوە کە تێچوەکەی دەگاتە 30 ملیار دۆلار.
مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "ئەو پلانە لە لایەن وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و بانكی نێودەوڵەتی دانراوە، لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێ حكومەت دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە کە تێچوەکەی 30 ملیار دۆلارە، تیایدا زۆربەی كارەكانی دەوڵەت بە تایبەتی بوارەكانی خزمەتگوزاری، دەدرێتە كەرتی تایبەت بۆ ڕاپەڕاندنیان".
مەحمود عوسمان ئاماژەی بەوەشکرد، لەو پلانە درێژخایەنەدا ڕێكارەكانی چارەسەری فەرمانبەرانی زیادە لە فەرمانگەكانی كەرتی حکومیدا دانراوە، دووبارە دابەش بكرێنەوە بەسەر ئەو فەرمانگانەدا كە پێویستییان بە فەرمانبەری نوێیە، یاخود لە كەرتی تایبەتدا جێگایان دەکرێتەوە.
سەبارەت بە ڕێژەی بێكاری و هەژاری لە هەرێمی كوردستاندا، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی وتی: "لە هەرێمی كوردستان ڕێژەی بێكاری گەیشتۆتە 10%، لە سلێمانیش 9%، ڕێژەی هەژاریش لە هەرێمی كوردستاندا 6.5%.
لە هەرێمی کوردستاندا ئەوانەی دەستی كارن 47%یان لە كەرتی گشتیین و53%یان لە كەرتی تایبەتن، هەروەها 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە کەرتی حکومی لە هەرێم هەن.