گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوتى ئەمریکا بۆ سەرووى سفر دۆلار بەرزبووەوە

2020.04.21 - 10:55
App store icon Play store icon Play store icon
نەوتى ئەمریکا بۆ سەرووى سفر دۆلار بەرزبووەوە

ناس کورد-

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) نرخى نەوتى ئەمریکا لە مامەڵەکانى ئاسیادا بۆ سەرووى سفر دۆلار بەرزبووەوە، دواى ئەوەى لەکاتى داخستنى بۆرسەدا لە نیویۆرک بۆ  37.63 ى ژێر سفر دابەزى.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساس کە لە مانگى داهاتودا ڕادەستدەکرێت بە 0.56 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

.

هەروەها نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە لە 23 دۆلاردا ماوەتەوە.

.

شەوى ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخى نەوتى خاوى تەکساس بۆ 37.63 دۆلار خوار سفر دابەزى، ئەوەش واتە بەرهەمهێنەرانى نەوت ناچاردەبن پارە بدەنە کڕیاران تا لەدەست نەوتى کۆگاکراو رزگاریان بێت.

.

دۆناڵد ترەمپ دابەزینى نرخى نەوتى وڵاتەکەى بە "کورت مەودا" ناوبردووە کە بەوتەى ئەو بەهۆى فشارى ئابورییەوە بووە.

.

باسى لەوەشکرد، کۆشکى سپى تاوتوێی راگرتنى هاوردەکردنى نەوت لە سعودیەوە دەکات، هەروەها ئامادەن نەوتى زیاتر کۆگا بکەن بۆ حاڵەتى لەناکاو، لەگەڵ دابەزینى نرخەکەیدا.

.