گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤایرۆسى کۆرۆنا؛ دواین کەشتى گەشتیارى گەڕایەوە وڵاتەکەى

2020.04.21 - 10:33
App store icon Play store icon Play store icon
ڤایرۆسى کۆرۆنا؛ دواین کەشتى گەشتیارى گەڕایەوە وڵاتەکەى

ناس کورد-

 

کەشتییەکى گەشتیارى کە بە سەرنشینەکانییەوە لەناو دەریادا گیرى خواردبوو بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، ئێوارەى دوێنێ لە گەشتێکى هاوشێوەى داستانى ئۆدیسدا گەڕایەوە وڵاتەکەى. 

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەشتى گەشتیارى "ماغنيفيكا" سەر بە کۆمپانیاى "ئێم ئێس سی" لە کانونى دووەمى ڕابردوودا ئەوروپاى بەجێهێشت، لەکاتێکدا لەبەشێکى دیکەى جیهان رێوشوێنەکانى داخستنى بەندەرەکان بەڕووى کەشتییەکان دستیپێکردبوو بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە.

.

لەگەڵ نەبوونى شوێن بۆ ئەوەى گەشتى بۆ بکات، کەشتییە گەشتیارە سویسرییەکە گەشتێکى درێژى بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات دەستپێکرد.

.

سەرنشینەکانى کەشتییەکە هەر چەند رۆژ جارێک بەندەرێکى نوێیان دەبینى، بەڵام دواینجار پێش شەش هەفتە لەمەوبەر پێیەکانیان لەسەر زەوى دانا، کاتێک کەشتییەکە گەیشتە شارى ويلنغتونى پایتەختى نیوزلەندا.

.

دواجار کەشتییەکە لە بەندەرى مارسیلیاى فەڕەنسى لەنگەرى گرت، دواى گەشتێکى درێژ و مردنى یەک سەرنشین.

.

زۆربەى سەرنشینەکانى کەشتییەکە کە ژمارەیان 1760 کەسبوو، هاووڵاتى ئیتاڵى و فەڕەنسى بوون و ئەوکاتەى گەشتەکەیان دەستپێکرد، هیچیان نەدەزانى لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.

.