گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئەڵمانیا رووى لەهەڵکشان کردەوە

2020.04.21 - 09:23
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئەڵمانیا رووى لەهەڵکشان کردەوە

ناس کورد-

 

ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئەڵمانیا دواى دوو ڕۆژ لە کەمبوونەوەى، رووى لە بەرزبوونەوە کردەوە.

.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى داتاکانى پەیمانگاى روبەرت کوخ بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەڵمانیا، 1785 حاڵەتى نوێی توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە و ژمارەکە بۆ 143 هەزار و 457 حاڵەت بەرزبووەتەوە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، تۆمارکردنى ئەو حاڵەتە نوێیانە، بەرزبوونەوەیەکى کەمى ژمارەى توشبووان دەردەخات بەراورد بە ڕۆژى دوشەممە کە 1775  حاڵەت تۆمارکرابوو.

.

بەپێی ئامارەکانى پەیمانگاکە، ژمارەى گیانلەدەستدان بەهۆى کۆرۆناوە لە ئەڵمانیا بەرزبووەتەوە بۆ 4598 حاڵەت، دواى ئەوەى 194 حاڵەتى دیکەى گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

.

هەفتەى رابردوو حکومەتى ئەڵمانیا ڕایگەیاندبوو، بەشێوەیەکى سەرەتایی ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتە کۆنتڕۆڵکراوە، بۆیە بڕیاریدا رێوشوێنە سەپێنراوەکان سوک بکات.

.