ناس کورد-
ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشدارى ئەوەیدا کە لابردنى کۆت و بەندەکان لەسەر ڤایرۆسى کۆرۆنا لە وڵاتان دەبێت بە پلەبەندى بێت و هەر کەمکردنەوەیەکى ڕێوشوێنى خۆپارێزى لەڤایرۆسەکە بەر لەوادەى خۆى کارەسات دەخوڵقێنێت.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تاکشى کاساى، بەڕێوەبەرى هەرێمایەتى ناوچەى رۆژئاواى زەریاى هێمن لە ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند "ڕێوشوێنە توندەکانى کەرەنتینەکردن توانایى خۆى سەلماند لەبەرگرتن بە کۆرۆنا و پیویستە هەمووان لە ئامادەکاریدابن بۆ شێوازى ژیانێکى نوێ کە ڕێگە بە کارکردنى کۆمەڵگە بدات لەگەڵ بەردەوامبوونى رێکارەکانى خۆپارێزى لە ڤایرۆسەکە".
.
تاکشى کاساى، لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى لە ڕێگەى ئەنتەرنێتەوە رونیکردەوە "پڕۆسەى خۆگونجاندن و خۆپارێزى لە ڤایرۆسەکە دۆخى سروشتییە تا ئەو کاتەى جیهان پێکوتە و ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسەکە دەدۆزێتەوە".
.
لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە حکومەتەکانى وڵاتانى ئاسیا و ئەوروپا بەشێک لە ڕێکارەکانى خۆپارێزییان لە ڤایرۆسى کۆرۆنا کەمکردۆتەوە و بەجۆرێک لە جۆرەکان کەرەنتینەکردنی هاووڵاتیانیان شکاندووە.
.